night photography - Galaxy Lighting
-
زۆر جار هه‌وڵی ڕێگاچاره‌ی ئاسانتر ئه‌گرترێته به‌ر تا زووتر یان خێراتر تا له شه‌واندا وێنه بگیرێت . به‌تایبه‌ت وێنه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌یه‌ی كه به شه‌وان ده‌رئه‌كه‌ون كه به كوردی پێی ئه‌لێن گه‌له ئه‌ستێره یاخود - Milky way -
-
ئه‌و كاره هه‌مووكاتێك ناشكرێ . به‌ڵام زۆر جار له ڕێی وێنه‌گرانی شاره‌زا له بواره‌كه وینه‌ی زۆر باش به ده‌ست دێنن . ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێ ئه‌زانێ مه‌رج و تێبینی چۆنی ده‌وێت تا وێنه‌یه‌كی ڕێك و پێكی لێ ده‌ربچێت
ئه‌وه‌شی نه‌یكردبێ زۆر به‌لایه‌وه سه‌یر ده‌بێت كه شتیكی ئاوا سه‌رنجڕاكیش به شه‌وان به‌ده‌ركه‌وێ . له ڕاستیدا هه‌ر وا ئاسانیش نیه مامه‌ڵه كردن به شه‌وان له گه‌ڵ كامیرا
ئه‌م گرته وێنانه ده‌بێ له تاریكیه‌كی یه‌جگار تاریكا بێ ته‌نانه‌ت نابێ مانگ به‌ده‌ره‌وه بێ و هه‌روه‌ها گڵۆپ و ڕوناكی ده‌وروبه‌ریش نه‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی كار ده‌كاته سه‌ر وینه‌كه‌و ئه‌ستیره‌كان وه‌ك پێویست ده‌رناكه‌ون و وێنه‌كه نادروست ده‌بێت . جگه له ستینگی كامێرا كه ڕێكخستنێكی تایبه‌تی ئه‌وێ و وه به چه‌ندین جۆر و شێوازیش وێنه ده‌گیرێت . له ئێستادا زۆر ناچینه ناو باسه‌كه‌وه كه چۆن وێنه‌ی ئه‌گیرێ . له كاتیكی تر به ووردی باس و ڕوون كردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌كه‌ین
ئه‌وه‌ی ئێستا باسی ئه‌كه‌ین بابه‌تێكه ئه‌یخه‌ینه ڕوو ئه‌ویش ئه‌م وێنه‌یه‌ی وا دیاره
ئه‌م وێنه‌یه به كردارێكی سه‌یر وێنه گیراوه به كامێرای ئۆڵێمپس ( OM-D E-M1 Mark II ) وێنه‌ی گیراوه .
-------------------------
وه وێنه‌گرانی نیوزله‌ندی هه‌مان ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی كامێرای فڕینه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی كردوه . ئه‌م وێنه‌یه به ده چركه وێنه گیراوه
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر سود له ڕوناكی لێنزیكی گه‌وره‌ی به كارهێناوه تا زۆرترین ڕوناكی وه‌ربگرێ لینزی ( 0.95 f) به‌كار هێناوه ئه‌ویش به 1.8 وینه‌كه‌ی گرتووه به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كه دیاره ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ ڕوون ده‌بێ و فۆكس ئه‌بێت . ئه‌گه‌ر به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی - F- به‌و ڕاده‌یه ئاوا گه‌وره بكه‌یته‌وه چڕی دیتێله‌كه‌شی كه‌م ده‌بێته‌وه چونكه توانی فۆوكسی ته‌وانی دیمه‌نه‌كه‌ی نامینێت ته‌نیا ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ مه‌به‌سته ڕوون ئه‌بێت
له كاتێكدا ده‌توانی ژماره‌ی - f- به‌و ڕاده‌یه كه‌مبكرێته‌وه كه ته‌نها به‌شی سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌كه واته ته‌نها گه‌له ئه‌ستێره‌كه مه‌به‌ست بێت وێنه‌ی بگری یانی زه‌وی له گه‌ڵدا نه‌بێت . ئه‌وه ته‌نها ئه‌ستێره‌كان فۆكس ده‌بێت كێشه‌یه‌كی وه‌های نابێت .
مه‌به‌ستمان له‌م كاره‌ش ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وانی كه ده‌یانه‌وێ ڕوناكی زیاتر له - f - وه‌رگرن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژاماره‌كانی . زیاتر ئه‌وانی كامێراكانیان مامناوه‌نده‌و زۆر به هیز نیه كه بتوانن كه‌ڵكی زۆر له - ISO- وه‌رگرن
به‌ڵام ئه‌وانی كه كامێرای به‌هێزیان پێ بێت له شه‌واندا كه‌متر كیشه‌یان ده‌بێ و بگره كیشه‌ی هه‌ر نابێت .
وه پێویسته ستاندی كامێراش به كار بێت
له ڕاستیا مرۆڤ تا 4 چركه توانی ڕاوه‌ستانی بێ جوڵه‌ی هه‌یه به‌ڵام تا 10 چركه ئه‌سته‌مه بتواندرێ خۆ ڕاگر بیت
-----------------------------------
ئاماده‌كردنی . Samal Tofik
-
Shutter art . group