كامێرا و ڕاستیه‌ك :
بیروباوه‌ڕه بێ بنه‌ماكان له كوردستان
( كامێرا ئه‌و ئامێره‌یه چی له پیشی بیت له وێنه‌یه‌كدا نیشانده‌دات )
ئه‌مه به كورتی ووڵامێكی سه‌ره‌تاییه بۆ تیگه‌یشتن
واته كه‌سی كامیرامان یاخود كه وێنه ده‌گرێت هه‌ر دیمه‌نێكه یان روداوێكه ده‌یبینێ كامیره‌كه‌ی دیمه‌نه‌كه ده‌گوازێته‌وه سه‌ر ئه‌و شاشه‌یه‌ی یان وێنه‌كه‌ی .
واته هه‌ر كامێره‌یه‌یكت پێ بێت بچوك یان گه‌وره هه‌ر هه‌مان ئه‌و كاره ده‌كات .
ئه‌مه نه زانستی فه‌له‌كه - نه زانستی ئه‌تۆمه و - نه زانستی پزیشكییشه - !
ته‌نها ڕاستیه‌كه كه ده‌بوایه ئێستا عه‌یب بوایه ئه‌مه باس بكه‌ین
چونكه له ووڵاتانی جیهان ئه‌مه بووه به مێژوو .
مه‌به‌ستمان له‌م چه‌ند قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه . له ناو كۆمه‌ڵگای كوردی ئیستادا زۆرێك به ناوی كه‌سی شاره‌زاشه‌وه یاخود ئه‌وانی تازه دێنه ناو بواره‌كه . هه‌موو بۆچونێكیان ئه‌وه‌یه كامێرا گه‌وره‌كان و گران به‌هاكان وینه‌ی باش ده‌گرن و كامێراكانی تر وێنه ناگرن و به بۆچونی ئه‌وان هه‌ر كاری پیناكرێ و فرێ بدرێت . یانی ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه دروستی كردووه ناماقوڵی كرد . !!! -
لێره ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بلێین كامێرا هه‌ر چۆنێك بێت بچوك یان گه‌وره ئه‌وه‌ی تۆبته‌وێ ده‌توانی وێنه‌ی بگری هیچ پیویست به‌وه ناكات له بیری كامێرایه‌كی گران به‌ها بیت - ڕاسته ئه‌و كامێرانا كواڵیتی باشتره - به‌ڵام به پیی كاره‌كه‌ی خۆت ڕه‌نگه هه‌ر پیویستت به‌و كامێرا گرانانه نه‌بێت به تایبه‌ت ئه‌وانی ته‌نها كار له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن كه چیرۆك ئامێزن یاخود كاره هه‌واڵیه‌كان - جا هه‌ر چیه‌ك بێت به كامێرایه‌كی بچوكیش بێت ئه‌و كاره هه‌ر ده‌كرێت . بگره له سه‌ر ئاستی هونه‌ریدا به كامێرا بچوكه‌كان ئه‌گه‌ر بتوانی كارێكی ناوازه بكه‌ی وێنه‌كه‌ت به بایه‌ختر ده‌بێت . كه‌س بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه به كامێره‌یه‌كی گه‌وره بایه‌خی زیاتر ده‌بێت . چونكه تۆ ئه‌و ئه‌زمونه له سه‌رت حیسابه . ئه‌گه‌ر به كامێره‌یه‌كی گران به‌ها نه‌توانی ئاستێكی باش پیشكه‌ش بكه‌ی وه‌ك هه‌ندێ له‌وانی ئێره ئه‌وه پرسیاره دروست ده‌بێت . كه ئه‌ی به كامێره‌یه‌كی بچوك چۆن ده‌توانێ ئاستیكی باش تۆمار بكه‌ی .
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بابه‌ته‌كه درێژ نه‌بێت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له به‌شیكی دووه‌مدا پیشكه‌شتانی ده‌كه‌ین
به هیواین سودی بۆ هه‌مووان هه‌بێت
ئاماده‌كردنی - Samal Tofik
-
shutter art
