ڕێگا دروسته‌كانی وێنه‌گرتنی دیمه‌نی سروشتی به‌شی حه‌وته‌م . Mastering White Balance ------------------------------------------ له‌ وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌ سروشتیه‌كاندا پێویستی به‌ سه‌لیقه‌یه‌كی جوانی وێنه‌گر هه‌یه‌ . هه‌روه‌ها شاره‌زاییه‌كی باشیشی ده‌وێت كه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌كادیمی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان White Balance واته‌ هاوسه‌نگبوونی ڕه‌نگی سپی . یاخود هاوسه‌نگ بوونی سپی . گرینگترین خاڵس سه‌ره‌كی ڕه‌نگه‌كان ڕوون بوونی ره‌نگی سپیه‌ ز چونكه‌ تا سپی ڕێك نه‌بێت ڕه‌نگه‌كانی تر ڕوون نابن به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی له‌ تۆنه‌ ڕه‌نگه‌كاندا له‌ هه‌موو كامێراكاندا فه‌رمه‌نانێكی جێبه‌جێ كار هه‌یه‌ له‌ به‌شی وایت باڵانس كه‌ - AWB- واته‌ ئۆتۆماتیكی خۆی ڕێكخستنی بۆ ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ساسی . یاخود گونجاندن - كه‌ له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌و ڕێگه‌یه‌ كاره‌كه‌ت بۆ ئاسان ده‌كا و كێشه‌ی نابێت به‌ڵام - كاته‌كانی ڕۆژ جیاوازه‌ و هه‌ندێ جاریش له‌ شه‌وانیشدا ده‌گۆڕێ . له‌م كاته‌دا پێویسته‌ خۆت باڵانسی یاخود هاوسه‌نگی بكه‌ی كه‌ له‌ كامێرادا ده‌توانی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت بته‌وێ ڕێكی ده‌خه‌ی . به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا - هه‌روه‌ها له‌ كاته‌كانی تریش هه‌ندێ جار ڕه‌نگه‌كان وون ده‌بن یان یه‌كێ له‌ ڕه‌نگه‌كان زاڵ ده‌بن - له‌و كاته‌ پێویسته‌ خۆت هاوسه‌نگیه‌كه‌ی بۆ بكه‌ی بێگومان چاره‌سه‌ر ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی كامێراوه‌ - وێنه‌ی دیمه‌نه‌ سروشتیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌و به‌شانه‌ی كه‌ زۆر جه‌خت له‌ سه‌ر ڕه‌نگه‌كان ده‌كرێ و ڕه‌نگه‌كان له‌ یه‌كتری جیاببنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕه‌نگ له‌ خۆی ده‌كرێ . چۆنێتی هاوسه‌نگ كردنی باڵانسی سپی ئه‌وه‌ پێشتر باسمان كردووه‌ كه‌ چۆن كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ . ئه‌گه‌ر پێویست بكات . زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین - هیوادارین هه‌میشه‌ سودمه‌ند بن - Shutter Art . Group ئاماده‌كردنی . Samal tofik
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.