هونه‌ر و دیمه‌نی هونه‌ر له‌ بواری فۆتۆگرافیدا جۆره‌كان و شێوازه‌كانی هه‌مه‌چه‌شن و جۆره‌ها تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنیكی هه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیاندا به‌ جۆرێكه‌ . ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌ وێنه‌ی كۆنسێرت فۆتۆگرافی یه‌ و به‌شیكه‌ له‌ به‌شه‌كانی وێنه‌گرتن لێره‌ له‌ كوردستان كه‌م بایه‌خی پێده‌درێت . به‌ڵام له‌ ڕووی تێروانینه‌وه‌ گرینگه‌ و بگره‌ پێویسته‌ .له‌ 28 - 4 - 2019 كاتژمێر 7:00 ی ئیواره‌ . ئۆڕكێسترای كوردستان كۆنسێرتێكی موزیكی كلاسیكیان ئه‌نجام دا به‌ شێوازی كوردی . جێی گرینگی پێدانه‌ و هاوڕێیانی ئێمه‌ به‌ وێنه‌ ڕومالی كاره‌كه‌یان كرد . له‌م جۆره‌ وێنه‌گرتنه‌دا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ ژوری تاریكدا ئه‌نجام ده‌درێت . پێویسته‌ شاره‌زانی ڕێكحستنی فرمانه‌كانی كامێرا بیت و كه‌متر ڕوناكی ده‌ستكرد به‌كاردێت . وا باشتره‌ به‌ ڕوناكیه‌كی سروشتی وینه‌كان ده‌ركه‌ون . بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كه‌مترین ژماره‌ی ئاپارچه‌ر به‌كاربێنی ئه‌وانی تر به‌ گوێره‌ی پێویست هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ فایلی ڕاو به‌ كاربێنی بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ویستی دواتر بتوانی چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ی - By . hana sleman - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.