Max Rive باشترین فۆتۆگرافه‌ر له‌ جیهان ! كێ ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ ده‌ناسێت ؟ - بڕگه‌ی ناسین پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ ناو باسه‌كه‌وه‌ . ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ له‌ هه‌موو جیهان ناسراوه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌یره‌ له‌ كوردستان كه‌س نایناسێت ماكس ڕیڤ - ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ له‌ گه‌ل ئه‌وه‌ی ناوبانگێكی زۆری له‌ جیهاندا بڵاوبۆته‌وه‌ . به‌ كه‌سێكی نادیار و دوره‌ ده‌ست و سه‌یریش ناسراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ جیهان ناساندویه‌تی كاره‌كانێتی كه‌ له‌ ئاستێكی یه‌كجار به‌رزدایه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌وانی تر به‌ پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه‌ ه‌ له‌ ڕاده‌ به‌ ده‌ر له‌ بواری فۆتۆگرافی پیشكه‌وتووه‌ زانیاری له‌ باره‌ی ژیانیه‌وه‌ زۆر به‌ كه‌می ئاشكرا ده‌كات . ماكس له‌ هۆڵه‌ندا له‌ دایك بووه‌ . له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه چۆته‌ ناو چیاكانی سویسڕا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ماوه‌ته‌وه‌ له‌و چیانه‌ . ماكس ڕیڤ . كاره‌كانی له‌ به‌شی لاندسكه‌یپ ده‌رناچیت و به‌ یه‌ك شێوازیش وێنه‌ ده‌گرێ و كاره‌كانی بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ببینن هه‌موو كه‌س ده‌یناسێ و ده‌زانێ هی ئه‌وه‌ . زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان گه‌ڕاوه‌ و زیاتر له‌ سه‌ر چیاكان كاری خۆی ده‌كات له‌ یه‌كێك له‌ یاداشته‌كانی ده‌یگێرێته‌وه‌ ده‌ڵێ جارێكیان له‌ سه‌ر چیایه‌ك به‌ربۆته‌وه‌ و بریندار بووه‌ و چه‌ند ڕۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماوه‌ته‌وه‌ دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ چیا چه‌ند ناوچه‌ و ووڵاتێك گه‌ڕاوه‌ وه‌ك - نه‌رویج - گرینلاند - ئایسلاند - نیوزیلاند . ئه‌رجه‌نتین - شیللی - ئیتالیا - سویسرا - ئه‌ڵمانیا - په‌ته‌گۆنیا - دۆلۆمه‌یتس - كاتالۆنیا - سكۆتلاند - سوید -ئه‌مه‌ریكا - نیپاڵ - هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌رێكی جیهانیه‌ . چالاكوانێكی سه‌رسه‌ختی شاخه‌وانیه‌ توانیویتی بچێته‌ چیای هیمالایه‌ و بگاته‌ لوتكه‌ی به‌رزتینی سه‌ر زه‌وی - ئه‌ڤریست - زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی له‌ چیاكان به‌ سه‌رده‌بات و وه‌ك و به‌شێك له‌ سروشت ده‌ژێت - به‌لای زۆرێك به‌ باشترین فۆتۆگرافه‌ر له‌ بواری لاندسكه‌یب ناوی ده‌به‌ن - له‌ سالی 2015 و 2017 به‌ باشترین فۆتۆگرافه‌ری لاندسكه‌یپ ده‌ست نیشانكرا . خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیه‌ و ژیانیشی له‌ سه‌ر وێنه‌كانێتی و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌ . تا ئیستا له‌ شیوازی خۆی كه‌س نه‌یتوانیوه‌ ڕكابه‌ری بكات ته‌نها یه‌ك كه‌س كاره‌كانی نزیكه‌ لێوه‌ی له‌ كاتێكی تر چاوه‌ڕوان بن ئه‌ویش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاورێی ماكسیشه‌ - خالێكی تری سه‌یری ماكس - هه‌موو ئه‌وانی تر سه‌ره‌تا له‌ ئه‌مریكاوه‌ ده‌ستیان پێكرد به‌ڵام ئه‌م دوای هه‌موو جێیه‌كان چووه‌ ئه‌مریكا وێنه‌ بگرێت . له‌ دوایین بڵاوكراوه‌یدا - بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ پلانی چه‌ند شوینێكی تری هه‌یه‌ وه‌ك ڕوسیا - كه‌نه‌دا - كازاكستان و پیرۆ و چین -له‌ ئیستادا چین و پیرۆی ده‌ست پێكردووه‌ - ناوی باوكی كه‌س نازانێ چیه‌ ڕیڤ به‌ واتای چالاك بۆ خۆی داناوه‌ - ته‌نها دو سۆشیاڵ میدیاش به‌ كار دێنێت - ئینستاگڕام و 500 پی ئیكس .ئه‌مه‌ش لینگی په‌یجه‌كانێتی ئه‌توانن سه‌یری كاره‌كانی بكه‌ن . https://www.instagram.com/maxrivephotography/ - https://500px.com/maxrivefotograaf - هه‌روه‌ها له‌ فله‌یكه‌ریش وه‌ك و فێركاری و زانیاری كارایه‌ زیاتر مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ خه‌لكی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ ئاشنا بكه‌ین له‌و چوار چێوه‌ به‌ستراوه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ - چونكه‌ تا جیهانبینی نه‌بی هه‌میشه‌ له‌ دوا ده‌بی . - ئاماده‌ كردنی - Samal Tofik Photography - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.