Panning Photography - له‌ فۆتۆگرافیدا جۆره‌ها شێواز هه‌یه‌ هه‌ر شێوازێكیش چه‌ندین ته‌كنیك و كرداری هونه‌ری هه‌یه‌ . ته‌كنیك ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی كردارێكی هونه‌ری . بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌كنیكه‌ جیاجیاكان فیربین چونكه‌ پێویسته‌ به‌كاربێن . په‌ینینگ فۆتۆگرافی : - جۆرێكه‌ له‌ شێوه‌ی دروست كردن . ئه‌م جۆره‌ ته‌كنیكه‌ پ كه‌ پێی ده‌گوترێت . په‌ینینگ . ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی فرمانێكی كامێراوه‌ ده‌كرێت كه‌ . شه‌ته‌ر سپید ه‌ - shutter speed پێموابێ شه‌ته‌ر سپید زۆربه‌ی ده‌زانن چیه‌ - په‌ینینگ بۆ ئه‌وه‌یه‌ وێنه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ چاو ده‌یبینین وا ده‌ركه‌وێ تا هه‌ست به‌ جوڵه‌ بكرێت . واته‌ وه‌ك دیمه‌نێكی زیندوو ده‌رده‌كه‌وێت . چۆنێتی ئه‌م كاره‌ ژماره‌كانی شه‌ته‌ر نزم ده‌كرێته‌وه‌ . بۆ نمونه‌ 1/30 یان 1/20 هه‌ندێك جار 1/50 یاخود زیاتر یان كه‌متر - چونكه‌ به‌ پێی خێرایی جوڵه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی وێنه‌ی ده‌گری ده‌گۆڕێ بۆیه‌ پێوانه‌یه‌كی جێگیری نیه‌ . ئه‌گه‌ر زۆر له‌ سه‌رخۆ بوو جوڵه‌كه‌ ژماره‌ی كه‌متری پێویسته‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتری پێویسته‌ . به‌ڵام ده‌بێ خۆشت له‌ گه‌ڵی بجوڵێی . واته‌ تۆش له‌ ڕۆیشتندابیت هه‌ندێك جار له‌ ناو ئۆتۆمبێل دای به‌ خێراییه‌كی مامناوه‌ند ده‌ڕوات ده‌بینی پایكیلێك یان ئۆتۆمبێلێكی تر یان هه‌ر شتێ كه‌ بڕوا . وێنه‌ی ده‌گری كه‌ هه‌م خۆت و هه‌م ئوه‌ی وێنه‌ی ده‌گری له‌ جوڵه‌دان . یان ئه‌گه‌ر خۆشت له‌ جوڵه‌دا نه‌بی ڕاوه‌ستابی ده‌بێ ده‌ستت له‌ گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ بجوڵێنی واته‌ كامیره‌كه‌ له‌ گه‌ڵی بروات له‌ میانی جوڵه‌كه‌دا وێنه‌كه‌ی ده‌گری . به‌ڵام ده‌بێ زۆر هه‌ستیار بی كه‌ به‌ ڕێكی سه‌رنج واته‌ فۆكس بخه‌یته‌ سه‌ر جوڵه‌كه‌ . هه‌روه‌ها ده‌بێ ژماره‌ی - f/stop- به‌رزكرێته‌وه‌ تا باكگڕاونده‌كه‌ی چڕبێته‌وه‌ زیاتر هه‌ست به‌ جوڵه‌كه‌ ده‌كرێت له‌ وینه‌كه‌دا وه‌ك وێنه‌ی یه‌كه‌م ------------------ ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌ی شه‌ته‌ر زیاتر كه‌مكرابێته‌وه‌ له‌ شاست جوڵه‌كه‌ یاخود به‌ چاكی له‌ گه‌ڵ جوڵه‌ی خێراییه‌كه‌ كاره‌كه‌ت نه‌كردبێت به‌شیكی بابه‌ته‌كه‌ش بلور ده‌بێت وه‌ك وێنه‌ی ژماره‌ 3 - ئه‌مه‌ش نابێته‌ هه‌ڵه‌ . به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ شیوازه‌كانی ----------------- هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شه‌ته‌ر سپیت ژماره‌كه‌ی نزمكرابێته‌وه‌ بۆ نمونه‌ 1/10 یان كه‌متر . كامێراكه‌ش به‌ چاكی جێگیر كرابێ ژماره‌ی - F- به‌رز نه‌كرابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ جۆرێك بلور ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر حێرابیت . وه‌ك وێنه‌ی ژماره‌ 6 ------------------ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی كۆنترۆڵی بابه‌ته‌كه‌ كرابێ و و فۆكس بێ و شه‌ته‌ر سپیت به‌ گوێره‌ی پیویست به‌كار هێنابێت . هه‌روه‌ها ژماره‌ی - F- به‌رزكرابێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین به‌ ته‌واوی باكگڕاوه‌نده‌كه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێت و هه‌ست به‌ خێرایی مه‌شهه‌ده‌كه‌ش ده‌كرێ و وا هه‌ست ده‌كرێ كه‌ خێرابێت - وه‌ك وێنه‌ی ژماره‌ 5 --------------------- ئاماده‌كردنی . Samal Tofik - shutter art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.