Thinking for a program of photography - له‌ وێنه‌گرتندا ئه‌وه‌ی كه‌ جیایده‌كاته‌وه‌ له‌ نێوان وینه‌گرتنی گرته‌یه‌كی ئاسایی له‌ گه‌ڵ گرته‌یه‌كی هونه‌ری یاخود جیاواز . بریتیه‌ له‌ فكر و دۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌نی فۆتۆگرافه‌ره‌ . ئه‌ویش له‌ میانی ئه‌زمونی ئه‌و ماوه‌یه‌ یه‌ كه‌ كه‌سی وینه‌گرتن له‌ خۆڕاهێناندابووه‌ تا زۆرترین ئه‌زموونی لێی به‌ ده‌ست هێناوه‌ . به‌ڕێزان : - وێنه‌گرتن هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ وێنه‌ بگری هه‌ر چیه‌ك ده‌بینی وینه‌ی بگری بێ ئه‌وه‌ی بزانی چی ده‌گه‌یه‌نێت . وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر فۆتۆگرافیش پێویستی به‌ فكر هه‌یه‌ واته‌ ده‌بێ بۆهه‌ر كارێك ده‌یكه‌ی ده‌بێ بیرۆكه‌ت هه‌بێت وه‌ك و نوسین و تێكست ، هه‌تا كاره‌كه‌ به‌ هێز بێت هه‌روه‌ها مانایه‌كی هه‌بێت هه‌ر وێنه‌یه‌ك واتایه‌كی نه‌بێت گرینگیه‌كه‌ی له‌ كوێیه‌تی . بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت خۆ ڕابهێنی به‌رده‌وام ڕاهێنانی خۆت بكه‌ی تا بیرۆكه‌كانی هونه‌ری خێرا بێت كه‌ هه‌ر كاتێك دیمه‌نێك ده‌بینێت . هه‌روه‌ها پێویسته‌ وێنه‌ی چیرۆكداره‌كان و ئه‌وانه‌ی فكری به‌هێزی تێدایه‌ به‌رده‌وام سه‌یر بكه‌ی واته‌ وێنه‌ جیهانیه‌كان به‌رده‌وام چاودیری بكرێ تا سودیان لێببینی و هه‌روه‌ها لێیانه‌وه‌ فیرده‌بی . فكره‌ی فۆتۆگرافی بچه‌سپێنی . هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كاره‌ سه‌ره‌تاییانه‌ هیتر به‌س بێت . قۆناغی زیاتر ببڕن و واز له‌و كاره‌ سادانه‌ بینن . - ئاماده‌كردنی . Samal Tofik Photography - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.