Travel Photography سه‌ره‌تای هه‌ر كارێك چۆنێتی ده‌ست پێكردنه‌ له‌ خاڵێكی ساكاره‌وه‌ بۆ ئه‌ركێكی گه‌وره‌‌ (Travel photography) واته‌ وێنه‌گری گه‌ڕیده‌یی زۆربه‌ی جۆركانی وێنه‌گرتن له‌م به‌شه‌یان خۆی ده‌بینێته‌وه‌ یاخود ده‌توانی بیكه‌ی بۆ ئه‌و كاره‌ی كه‌ ده‌ستی پێده‌كه‌ی و بیرۆكه‌یه‌كت له‌ به‌رنامه‌دایه‌ تا له‌ پڕۆژه‌یه‌كی وێنه‌گری به‌ كاری بێنی یاخود وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك هه‌ڵده‌ستی به‌ ئه‌رشیف كردنی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت پێویستی به‌ گه‌ڕانه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی كاره‌كه‌ت له‌ سه‌ر چیه پیشتر ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ ده‌بێ بكه‌ی چه‌ند شوێن و چ شوینێك نزیكه‌ له‌ جۆری كاره‌كه‌ی تۆ ده‌ست به‌ گه‌ڕان ده‌كه‌ی و ورد بینیه‌كی باش له‌سه‌ر دیمه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆی ده‌چی له‌ شاره‌ یا گونده‌ ده‌ڤه‌ره‌ هه‌رچیه‌كه‌ ده‌كه‌ی . چی پێویسته‌ بۆ كاره‌كه‌ت له‌ پێداویستیه‌كانی كامێرا ده‌بێ پیتبێ له‌ كاتێكیش گه‌شته‌كه‌ ده‌ست پێبكه‌ كاتی پشودانت بێ یا مه‌جالێكی بۆ بكه‌وه‌ كه‌ كاری ترت نه‌بێ و ناوچه‌ به‌ ناوچه‌ ده‌گه‌ڕێی هه‌ر بابه‌تێك به‌رچاوت كه‌وت سه‌رنجی ڕاكێشای وێنه‌ی ده‌گری سه‌رنج ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ ده‌زانی چیرۆكێكی تێدایه‌ یاخود هه‌ست ده‌كه‌ی چیرۆكێكی لێدروست ده‌بێ به‌ دوای دا ده‌چی ئه‌و كات به‌ پێی شاره‌زایی خۆت ته‌كنیك له گرتنی وێنه‌كان به‌كاربێنه‌ . ئه‌م شێوازه‌ زیاتر ئه‌و جۆره‌ وێنه‌گرتنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ لێی نزیكه‌ وه‌ك: (Street Photography) (Portrait) (Urban Exploration) (Historical Theme) (Culture & People)Exploration) ) (Architecture) (Travel) توانایه‌كی باشی ده‌وێ بۆی ته‌رخان بكه‌ی، بۆنموونه‌ كار له‌ سه‌ر كلتور ده‌كه‌ی پێویسته‌ به‌ دوای شێوه‌ تایبه‌ته‌كانی خه‌ڵكیدا بگه‌ڕێی جل و به‌رگی كلتوری له‌ گه‌ڵ شێوه‌ كۆنه‌كانی كه‌سه‌كان (classical face) به‌كار بێنه‌ و هه‌وڵ بده‌ له‌ گه‌ل ئه‌و‌ كه‌سانه‌ی وێنه‌یان ده‌گری یارمه‌تیت بده‌ن ئه‌گه‌ر بابه‌تی كه‌له‌پوری بزانن یان هه‌یانبێ له‌ گه‌لیان به‌كاری بێنه‌ تا شێوه‌یه‌كی كلتوری راسته‌قینه‌ ده‌ركه‌وێ زیاتر پشت به‌ ڕووناكی سروشتی ببسته‌ له‌ گرتنی وێنه‌كان یا نه‌ریتێكی كه‌لتوری كۆن كاری له‌ سه‌ر ده‌كه‌ی پێویسته‌ بگه‌ڕێی به‌ دوای ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و كاره‌ی لێده‌كه‌ن تا دیمه‌نێكی سروشتی و ڕاسته‌قینه‌ی كلتوره‌كه‌ له‌ وێنه‌كه‌ ده‌ركه‌وێ چیرۆكێكی له‌ گه‌ڵ دروست بكه‌ له‌ كورده‌واری خۆمان چه‌ندین نه‌ریتی كولتوری هه‌یه‌ ئه‌تواندرێ سودیان لێببینی بۆ زیندوكردنه‌وی ئه‌و نه‌ریته‌ وه‌ك مێژووه‌یه‌كی كه‌له‌پوری به‌ وێنه‌،هه‌روه‌ها ده‌توانی ته‌كنیكی كامێراش له‌ گه‌ڵی به‌كار بێنی و داڕشتنێكی ڕێك و سه‌رنج ڕاكیش له‌ وێنه‌كه‌دا دروست بكه‌ی به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك دروست ده‌بێ له‌و ئاڕاسته‌یه‌وه‌ گۆشه‌ی داڕشتنه‌كه‌ بپێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌رێتی جیاواز و كلتوری ده‌توانی به‌ شێوه‌ی سیناریۆش ئه‌و كاره‌ بكه‌ی ده‌بێ له‌ نواندنه‌كه‌ی ڕه‌چاوی وردبینیه‌كی باش بكه‌ی له‌ چۆنیتی دیمه‌نه‌ كه‌له‌ پوریه‌كه‌ . چ كه‌ل و په‌لێكه‌ به‌ كار دێت له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆڵ ده‌گێڕێ یان زیاتر له‌ كه‌سێكه‌ هه‌روه‌ها دیمه‌نی شوێنه‌كه‌شی و جل و به‌رگی كه‌سه‌كانیش . ---------------------------------------- ئاماده‌ كردنی . Samal Tofik Photography - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.