ه‌و خاڵانه‌ی فۆتۆگرافه‌ر ده‌بێ لێی به دور بێت
ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر داوای به‌ڕێزان ڕوونده‌كرێته‌وه
ئه‌گه‌ر فۆتۆگرافه‌ر بی و یان سه‌ره‌تای و ئاره‌زوومه‌ندی
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بی له‌م خاڵانه به دور به . ته‌نها خاڵی 9 نه‌بێ
1 - هیچ كاتێك بێ به‌رنامه وێنه مه‌گره و وێنه‌ی بێ سودیش مه‌گره
واته . پێویسته فكره‌یه دابڕێژی وه‌ك و پڕۆژه‌یه‌ك كاری له سه‌ر بكه
2 - هیچ كات بیر له‌وه مه‌كه‌وه كامیرا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك یان بۆ ناو بانگ به‌كاربێنی
چونكه بێ گومان هه‌وڵه‌كه‌ت پوچ ده‌بێته‌وه ، ته‌نیا ده‌بێ ئاره‌زووی تۆ پاڵت پێوه بنێ . بۆیه هه‌وڵده خۆت پیشبخه‌ی وێنه‌كانت ئاستی به‌رز بێت ئه‌و كات كاره‌كه‌ت ناودارت ده‌كات
3 - هیچ كات باوه‌ڕت به كاری ساده‌وه نه‌بێ هه‌وڵ مه‌ده وێنه‌ی ساده‌و بێ مانا بگری به لاوازی ده‌ركه‌وی ، هه‌روه‌ها دور به له ته‌قلید
4 - هیچ كات گیرۆده مه‌به به هه‌ڵبژاردنی ماڕكه‌كانی كامێرا كه چی باشه‌و چی باش نیه - چونكه كێشه له كامێرا‌كان نیه . كێشه له خۆتدایه بوار به خۆت بده
5 - خۆت به وێنه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه گیرۆده مه‌كه . چونكه بیر و چاوت لاواز ده‌كات -هه‌میشه ته‌مه‌شای وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ره پیشكه‌وتووه‌كان بكه . چونكه به هێزت ده‌كات . وه‌ك و فكر
6 - له سه‌ره‌تاوه هه‌تا به ته‌واوی پێده‌گه‌ی دوربه له پێشبڕكێی گروپه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان . چونكه زۆربه‌ی ئاستیان باش نیه به نه‌شاره‌زایی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ . له بڕی سود زیان به ئه‌زمونه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت . زۆر كه‌س توشی وه‌هم بوونه به هۆی ئه‌م گرویانه‌وه .ئه‌وه سه‌باره‌ت به كوردستان . بۆیه هه‌وڵبده تا ئاستتباش ده‌بێت ئه‌و كات به‌شداری گروپه پڕۆفیشناڵه‌كان بكه سودی زۆری ده‌بێت
7 - مۆبایل به‌كار مه‌هێنه بۆ فۆتۆگرافی - چونكه ناچێته مه‌جالی فۆتۆگرافی . هه‌میشه هه‌وڵ بده به كامێرا كاری خۆت بكه ئه‌گه‌ر بچوكیش بێت به‌ڵام ڤیوفاینده‌ری هه‌بێت .
8 - هیچ كات هه‌وڵ مه‌ده ڕه‌خنه و توانج له كه‌س بگری كاریشت به كه‌سه‌وه نه‌بێت . ته‌نها له بیری به‌ره‌و پێشچونی خۆت به
9 - بۆ ئه‌وه‌ی سود مه‌ندیش بیت . هه‌میشه بڕوانه فێركاریه‌كان چ به ئینته‌رنێت یاخود كتێب - یان ڤیدیۆكانی یوتیوب - یانیش ده‌توانی سود له كه‌سێكی شاره‌زا وه‌رگری عه‌یبی تیا نیه پرسیار بكه - چونكه نه‌زانین عه‌یب نیه . به‌وڵكه فێرنه‌بوون عه‌یبه .
ئاماده‌كردنی - Samal tofik
shutter art
