Golden Time - golden Hour
-
كاتی زێڕین
له وێنه‌گرتندا كات زۆر گرینگه . ده‌توانین به خالی سه‌ره‌كی دابنێین بۆ به ده‌ست هێنانی وێنه‌یه‌كی دروست و سه‌ركه‌وتوو
كاته‌كان زۆرن به گوێره‌ی تێپه‌رینی شه‌و و ڕۆژ گۆڕانكاری به سه‌ر دێ و به چه‌ندین شێوه ده‌رده‌كه‌وێ ، هه‌روه‌ها كه‌ش و هه‌واش گۆڕانكاری دروست ده‌كات جۆره‌ها كاتی گونجاو ده‌نوێنێت . به‌ڵام دیارترینیان كاتی ئێوارانه نزیكه‌ی كاتژمێرێك پیش ڕۆژئاوابوون هه‌ندێ جار كه‌متریشه . چونكه ڕوناكی خۆری به‌تین نامینێ به‌ڵكو ڕوناكیه‌كی مامناوه‌ند و دره‌وشاوه‌ی جوان ده‌رده‌كه‌وێ و له گه‌لیشیدا ڕه‌نگاله‌یه‌كی جوانیشی ده‌بێت . له خۆر هه‌ڵاتنیشدا ڕوو ده‌دات به‌ڵام كاته‌كه‌ی له ڕۆژئاوا زۆر كه‌متره . بۆیه ده‌رفه‌تی وێنه زه‌حمه‌ته . بۆیه زیاتر هه‌ولبدرێ له‌م كاتانه وێنه بگیریت مه‌رج نیه زۆر نزیك بێ له رؤژ ئاوا بوون . جاری وایه ده كاتژمێر پێش ڕۆژئاوا بوون ڕوناكی مامناوه‌ند ده‌بێ و تیشكی خۆر كه‌م ده‌بێت . ئه‌وانه هه‌مووی ده‌رفه‌تن . بۆ هه‌موو بواره‌كانی وێنه‌گرتن نه‌ك هه‌ر له سروشتدا
به هیوای سودی بۆتان هه‌بێت
----------------------------
نوسینی - samal tofik
-
shutter art . group
