Lens Coat وینه‌گر له‌ سروشتدا بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ سروشتدا چاودێری ئاژه‌ڵان و باڵنده‌ و سروشت به‌ گشتی ده‌كه‌ن . به‌رگی لێنز و كه‌ل و په‌ل ئاره‌زووی به‌شێك له‌ وینه‌گرانی ئاژه‌ڵانه‌ . جگه‌ له‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك پێویسته‌ . زۆربه‌ی فۆتۆگرافه‌ره‌كان پێیان جوانه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌ ته‌واوی وون بن و تێكه‌ڵ به‌ سروشته‌ كه‌ ببن ئاژه‌ڵان به‌ گشتی زۆر هه‌ستیارن به‌ كه‌ل و په‌له‌كانی مرۆڤ به‌ تایبه‌تی چه‌ك .چونكه‌ لێی ده‌ترسێن ده‌زانن كه‌ دوژمنی ئه‌وانه‌ و هه‌روه‌ها بۆڕاوكردنیان به‌ كاردێت . به‌و هۆیه‌وه‌ لێنزی كامێراكان به‌ تایبه‌ت ئه‌و لینزانه‌ی بۆ وێنه‌گرتنی ئاژه‌ڵه‌كان به‌ كار دێت گه‌وره‌ و درێژن . وه‌ك - 800mm- 600mm- 400- و هتدد .تا ڕاده‌یه‌ك به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌چێت و شێوه‌یه‌ نزیكه‌ لێیوه‌ی . ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان زۆر جار له‌ مه‌ودایه‌كی دوریژ هه‌ستی پیده‌كه‌ن و ده‌یبینن . چونكه‌ وه‌ك ووتمان زۆر هه‌ستیارن له‌ سه‌ری . بۆیه‌ هاوشیوه‌ی چالاكیه‌ سه‌ربازیكان . ئه‌و به‌گانه‌ به‌ لێنزه‌وه‌ ده‌پۆشریت تا هه‌ندێك وون بێت . ئه‌وه‌ زیاتر له‌ ووڵاتانی كه‌ ئاژه‌لی كێوی زۆر لێیه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی چۆلاوانی پان و به‌رینیان هه‌یه‌ . به‌لام له‌ كوردستان شوێنی ته‌رككراوی زۆر كه‌مه‌ بۆیه‌ كه‌متر ئاژه‌ڵ ئه‌بینرێن بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌رگه‌ لێنزانه‌ سایتی - Lens Coat- چه‌ندین جۆریان هه‌یه‌ ده‌توانن له‌م لینگه‌ی خواره‌وه‌ سه‌ردانی بكه‌ن و بیكڕن . https://lenscoat.com/ وه‌ بۆ ئه‌م چه‌ند ماڕكه‌یه‌ هه‌یانه‌ ( Canon - Fuji film - Nikon - Olympus - Panasonic - Pentax - Sigma - Sony - Tamron - Tokina ) . ئاماده‌كردنی - Samal Tofik - SHUTTER . ART GROUP
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.