Live shot - Photography - وێنه‌گرتنی ڕاسته‌وخۆ له‌ وێنه‌گرتندا زۆر شێواز هه‌ن كه‌ هه‌ر یه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ . ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ وێنه‌یه‌كی دروست بگرین و بێ ده‌ستكاری كردن به‌ شێوه‌یه‌كی لێهاتوو ئه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ جێبه‌ جێ ده‌كه‌ین 1 - Light meter زۆر پێویسته‌ له‌ ڤیوفاینده‌ری كامێرادا له‌ به‌شی حواره‌وه‌ی دیار و ڕێكی ده‌خه‌ی . پێوانه‌یه‌كه‌ بۆ هاوسه‌نگكردنی ڕووناكی زۆر گرینگه‌ ده‌توانی له‌ رێگه‌ی ئه‌و پێوانه‌یه‌ ڕووناكی وینه‌كه‌ هاوسه‌نگ بكه‌ی . 2 - structure challenge light له‌ وینه‌گرتندا . هه‌میشه‌ له‌ گه‌ل ڕووناكیدا هاولێك ده‌بی یان ده‌چه‌نگێی . پیویسته‌ هاوپیچ بی یان به‌ جۆرێ ئاراسته‌ی كامێراكه‌ بگونجێنه‌ . تا شیوه‌ دروسته‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت 3 - guide to Frame هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ له‌ وێنه‌یه‌كدا ئه‌و بابه‌ته‌ی وینه‌ی ده‌گری شیوه‌یه‌یكی ڕێك و دروست هه‌لكه‌وێت . واته‌ گۆشه‌یه‌كی جوان - چوارچیوه‌ی وینه‌كه‌ بابه‌تی وێنه‌كه‌ بگریته‌وه‌ 4- picture style له‌ كامێراكاندا به‌شێك هه‌یه‌ به‌ ناوی پیكچه‌ر ستایل - ده‌توانی لێره‌ تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگ و ڕوناكی و سیبه‌ر و چه‌ند جوانكاریك ڕێك بخه‌ی به‌ر له‌ وێنه‌گرتن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ی و ڕێكی ده‌خه‌ی 5 - Focus and idea element بۆ ئه‌وه‌ی شتیكی جوان و تایبه‌ت بێت زۆر گرینگه‌ له‌و كاته‌دا بیرۆكه‌ی جیاجیات هه‌بێت و به‌كاری بێنی كه‌ بێگومان ده‌بێته‌ هۆی جوانتر بوونی وێنه‌كه‌یت . یانیش سه‌ره‌نجی كامێرا . فۆكس زۆر كات وا باشتره‌ ته‌نها بكرێته‌ سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كی و زیاتریش نزیك تر بیت و ببێته‌ به‌شی پیشه‌وه‌ی فرێمی وێنه‌ . 6 - White balance به‌شیكی تریش له‌ كامێرادا هه‌یه‌ ڕیكخستنی كه‌ش و هه‌وا یان و جۆرێتی رۆناكی و ڕه‌نگه‌كانی به‌ گوێره‌ی ساردی و گه‌رمی شوینی دیمه‌نه‌كه‌ ڕێكی ده‌خه‌ی . یانیشهه‌ر ده‌توانی به‌ ئۆتۆماتیكیش بێت --------------------------------------- به‌ هیوای سودی بۆتان هه‌بێت ئاماده‌كردنی . Samal Tofik Photography -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.