Sony A7s III وا بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیای سۆنی درێژه‌ به‌ زنحیره‌ی - - بدات مۆدێلێكی تری به‌ ڤێرژنێكی پیشكه‌وتوتره‌وه‌ به‌رهه‌مبێنێت ئه‌ویش - A7s III- واته‌ هه‌ر . A7s. به‌ڵام ماڕك سێ واته‌ نوێبونه‌وه‌ی ئه‌وانی پیشتری به‌ پێشكه‌وتوتر . ئه‌وانی پیشتری واته‌ یه‌ك و دوی به‌ تایبه‌ت ماڕك دوی ڕۆڵێكی باڵای هه‌بوو له‌ تاریكیدا كه‌ توانای هه‌بوو به‌ ڕێژه‌یه‌كی باش دیتێڵی ڕوناكه‌ره‌وه‌ هاوسه‌نگ بكات به‌ كواڵیتێكی باش به‌ بێ ڕوناكی ده‌ست كرد . ئه‌وه‌ش وای كرد هه‌ندێك كامێرامانان له‌ شه‌واندا به‌كارێبێنن بۆ ته‌كنیكی زیاتر و دیتێلی باشتر . هه‌روه‌ها له‌ ڤیدیۆیشدا رۆلی باشی هه‌یه‌ . به‌و هۆیه‌وه‌ش ئیستا سۆنی به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان به‌ نیازه‌ هه‌مان زینجیره‌ ماڕكێكی تازه‌ی بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی به‌رهه‌مێكی باشتر و پیشكه‌وتوتری به‌ ده‌ست بهێنێت . وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن و ئیمه‌ش ده‌لێین - كۆمپانیای سۆنی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لفا به‌شی كامێرای . په‌له‌ ده‌كات له‌ خستنه‌ بازاڕی مۆدێله‌كانی كه‌ خێرا مۆدیلی نویتری دروست ده‌كات . ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی پیشووتری له‌ ناو بچێت یان به‌كار نه‌هێت . به‌ به‌راوورد له‌ گه‌ل ماڕكیكانی تری كامێرا ، هه‌رچه‌ند به‌رهه‌می پیشكه‌وتوش به‌رهه‌مدینێت ---------------------------- ئاماده‌كردنی - samal tofik - shutter art .
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.