The education and idea of photography exhibition - پێشانگای فۆتۆگرافی له‌ نێوان سه‌رده‌م و عه‌شاریه‌ردا به‌ڕێزان . به‌ باشمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین له‌ سه‌ر چۆنێتی پیشانگای فۆتۆگرافی و سه‌نگ و به‌ها واتاداریه‌كانی . كه‌ گه‌له‌ری فۆتۆگرافی پێویسته‌ چۆن بێت . له‌ نێوان كردار و ڕۆشتبیری سه‌رده‌مدا ئه‌گه‌ر به‌راووردێك بكه‌ین له‌ نێوان كوردستان و ووڵاتانی جیهان ده‌بینین جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌ زۆر له‌ پێشی ئیمه‌وه‌ن ! - نالێین ئه‌مه‌ریكا و ئیتالیاو كه‌نه‌داو ئه‌لمانیا و فه‌ڕه‌نسا كه‌ زۆر پیشكه‌وتوون - به‌ڵكو ته‌مه‌شای باشوری عێراق بكه‌ن یان ئێران و هیند و ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بكه‌ین كۆمه‌ڵگای كوردی زۆر له‌ دوای ئه‌وانیشه‌وه‌ن . واته‌ كوردستان ئاستێكی زۆر لاوازی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو جیهان . ڕاسته‌ خۆشمان كوردین به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستیه‌ . ئه‌وه‌ش هۆكار زۆره‌ كه‌ بۆچی پیشنه‌كه‌وتووینه‌ . یه‌كه‌م . له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بایه‌خی كه‌م پیدراوه‌ - دووه‌م - كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ . سه‌نته‌ر و ڕێكخراو و هه‌رچی كۆمه‌ڵه‌ و ده‌سته‌ جه‌معیه‌كانی كوردستانه‌ . هۆكاری سه‌ره‌كین كه‌ بواری فۆتۆگرافی زیاتر لاواز ده‌كه‌ن چونكه‌ كار ناكه‌ن له‌ پیناوی پێشكه‌وتنی بواره‌كه‌ . به‌ڵكو ته‌نها له‌ بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن ئه‌وه‌ی كه‌ بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ چالاكیه‌ك بكه‌ن . ئه‌گه‌ر هیچ مانایه‌كیشی نه‌بێت به‌لام هه‌ر ده‌شیكه‌ن . كه‌ ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دوا كه‌وتووی و ئاستی لاوازتر ده‌بات . به‌ ناوی گه‌شه‌پیدانی بواره‌كه‌ چه‌ندین كاری سه‌یر و بێ مانا ده‌كرێت یان له‌ ساڵێكدا 25 پێشانگا ده‌كرێته‌وه‌ به‌ هه‌ر هه‌مووشی یه‌ك وێنه‌ی لێده‌رناچێ كه‌ شایه‌نی شانازی بێت . چونكه‌ هیچ ئایدیایه‌ك نیه‌ هیچ ئاستێك نیه‌ هیچ ئینتیمایه‌كی هونه‌ری و ڕۆشنبیری نیه‌ - ته‌نها ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌ كارێك بكه‌ن . هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژ ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگێك سیدیه‌ك تۆمار بكاو بڵاوی بكاته‌وه‌ حه‌تمه‌ن لای خه‌ڵكی ناشیرین ده‌بێ پییده‌ڵێن شیته‌ . چونكه‌ كاری جوان به‌ خێرایی به‌رهه‌منایه‌ت . پێشانگای فۆتۆگرافیش هه‌روا هه‌موو مانگێك پیشانگایه‌ك حه‌تمه‌ن كاره‌كه‌ ناته‌واوه‌ . چونكه‌ بۆ هه‌ر كارێكی گه‌وره‌ لانی كه‌م ساڵێكی ده‌وێت . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی شتره‌زا نیه‌ بیربكاته‌وه‌ كه‌سێك نیه‌ ئاستێكی هونه‌ری رۆشنبیری هه‌بێت . هه‌روه‌ها كه‌سیك نیه‌ به‌ مانای ووشه‌ فۆتۆگرافه‌ر بێت به‌م دیارده‌ نا تێگه‌یشتوویه‌ بچیته‌وه‌ . بۆیه‌ ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌ دروست بووه‌ . كاری فۆتۆگرافی به‌ عه‌شایری ناكرێت . پێویسته‌ ئه‌و حكومه‌ت به‌م ده‌سته‌ جه‌معیانه‌ بچیته‌وه‌ وه‌ ده‌بێت دابخرێن . ڕه‌نگه‌ هه‌بێت ئاستێكی باشی هه‌بێت ئێمه‌ نه‌زانین به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌یبینین . له‌ ئاستێكدان . پیاو خه‌م دایده‌گرێ كه‌ چ عه‌شایرستانێكه‌ سێیه‌م - به‌ داخه‌وه‌ كۆمه‌ڵگای ئیمه‌ ئاستێكی رۆشنبیری به‌ هیزیان نیه‌ تا بۆ خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن و بره‌و به‌ خۆیان بده‌ن هه‌ڵبه‌ت زۆرینه‌ی وایه‌ كه‌می هه‌یه‌ ئاستێكی پیشكه‌وتووی هه‌بێت . پیشانگا .مه‌رج و بیرو بۆچون و به‌رپرسیاریتی هه‌یه‌ . كه‌ ده‌بێ واتا و په‌یام و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رونی و زانستی هه‌روه‌ها ڕامیاری هه‌بێت . ئه‌ویش چه‌ند خالیكن . له‌وانه‌یه‌ بابه‌ته‌كه‌مان زۆر درێژ بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر باسی بكه‌ن . بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ویستی پیشانگایه‌كی باش و دروست بكات . ئێمه‌ ده‌توانین یارمه‌تی بده‌ن و هاوكاری بكه‌ن . ته‌نها له‌ به‌ر به‌ره‌و پیشچوونی نیشتیمانه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی . هه‌روه‌ها ئاگه‌دارین ئه‌وه‌نده‌ی لایه‌نه‌كان چاودیری بڵاوكردنه‌وه‌كانمان ده‌كه‌ن تا فێربن یان بیرۆكه‌مان لێوه‌رگرن . ئه‌وه‌نده‌ ئاره‌زوومه‌ندان و وێنه‌گران نیه‌ چاودێری بكه‌ن چونكه‌ كه‌سانی ئاسایی تاكی ڕه‌سه‌ن ئاستیان بتشتره‌و كه‌متر پیویستیان به‌وه‌یه‌ . بۆ هه‌ر داوایه‌ك یان تێبینیه‌ك ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ی په‌یج - ئاماده‌كردنی - Samal Tofik Photography - shutter art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.