Camera . Technology ----------------------------- جیهان مه‌یدانێكه‌ كه‌ له‌ نێوان سه‌رده‌می كۆن و ناوه‌ند و ئێستاشدا . مرۆڤه‌كان به‌ پیی سه‌رده‌مه‌كان هه‌وڵیانداوه‌ ژیان بۆ خۆیان بڕازێننه‌وه‌ و جیهان زیاتر به‌ره‌و ڕێڕه‌وێكی پیشكه‌وتووتر ببه‌ن . بۆیه‌ هه‌میشه‌ مرۆڤ له‌ بیری داهێنانی دازه‌دا بووه‌ كامێراش یه‌كێكه‌ له‌و ئامێرا سه‌رسورهێنه‌ره‌ی كه‌ واقع دێنێته‌ سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێك . ئه‌گه‌ر لێی وورد بینه‌وه‌ هه‌ست به‌ سه‌رسوڕمانێكی زۆر ده‌كه‌ین كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ست به‌ پیشكه‌وتووی ئه‌و داهێنراوه‌ ناكه‌ن كه‌ چۆن له‌ یه‌ك كاتدا كامێرا كاری خۆی ده‌كات وه‌ له‌ ئیستاشدا كامێرا له‌ بواری فۆتۆگرافیدا زۆر فراوان بووه‌ بۆ خزمه‌تكردن به‌ چه‌ندین شێواز به‌ كار ده‌هێنرێت . وێنه‌گرتن (photography) له‌ زۆر مه‌جال به‌كاردێت له‌ بواره‌كانی زانستی و پیشه‌سازی ، بۆنموونه‌ به‌كارهێنانی كرداری ڕووناكییه‌كان (photolithography) زیاتر بۆ كاره‌ هونه‌ریه‌كان و فیلم به‌كار دێت . به‌رهه‌مهێنانی فیلم و نمایشی و ده‌رخستنی لێهاتووی و جوانی به‌هونه‌ركردنی وێنه‌گرتن چه‌ندین بابه‌تی تازه‌گه‌ری له‌ كرداری وێنه‌گرتن به‌رچاوده‌كه‌ون شێوازی هونه‌ریی زیاتر نمایش ده‌كرێ وه‌ك كارێكی هونه‌ری ده‌رخستنی توانای نواندن وه‌ك به‌هره‌مه‌ندێك ده‌رئه‌كه‌ون ، ناوبانگی كارێكی هونه‌ی ده‌رده‌كات كه‌ ئه‌ویش وێنه‌گرییه‌ و وه‌ك وێنه‌گر(Photographer) ده‌رده‌كه‌ون ،هه‌روه‌ها به‌كاردێت وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیش به‌ تایبه‌ت وێنه‌ی جوڵاو ( ڤیدیۆ ) كه‌ وا له‌ بینه‌ر ده‌كات سه‌رنجی بدات و له‌ دیار خۆیدا بیهێڵێته‌وه‌ ، لێره‌وه‌ ئاره‌زوو بۆ ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كان زۆرتر ده‌بن . ------------------------------------ Shutter art -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.