Importance of Photographer - گرینگه‌كانی وینه‌گر 1 - ئاماده‌باشی له‌ هه‌موو كاتێك زۆربه‌ی وێنه‌گران یاخود ئه‌وانی خولیای وینه‌گرتنن زۆرجار كه‌مته‌رخه‌میه‌كیان هه‌یه‌ له‌ بواره‌كه‌ی خۆیان . به‌وه‌ی كه‌ وێنه‌گرن كه‌مترین به‌رهه‌میشیان هه‌یه‌ و بیریش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆچی به‌رهه‌می یاخود وێنه‌ی كه‌مه‌ و پێی بارگرانیه‌ ئه‌گه‌ر كامێراكه‌ی زۆربه‌ی جار له‌ گه‌ل خۆی هه‌ڵگرێت . وه‌ هه‌ندێكیش زۆربه‌ی كات ده‌ست به‌تاڵن و ده‌ژگه‌رێن و كه‌چی وێنه‌یه‌كی به‌رچاوی نیه‌ كه‌ جێی گرینگی پیدان بێت . له‌ ڕاستیدا پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانی خولیای ئه‌م بواره‌ن زۆربه‌ی كاته‌كان كامێره‌كه‌یان پی بێت مه‌رج نیه‌ هه‌موو جارێ كامێرای گه‌وره‌ت پی بیت . وا باشه‌ كامێرایه‌كی بچوكیشت هه‌بێ به‌رده‌وام پێت بێت . چونكه‌ ده‌رفه‌ته‌كان هه‌مووكاتێك هه‌لناكه‌وێت . هه‌ندێك جار له‌ پڕ چیرۆكێكی گرینك هه‌ڵده‌كه‌وێت یاخود دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌گه‌ر كامێراكه‌ت پێنه‌بیت ئه‌وه‌ بۆ خۆت ئاخ هه‌ڵده‌كێشیت و ئه‌لركێكی گرینگ له‌ ده‌ست ده‌ده‌یت . هه‌ندێك ده‌لێن شه‌رم ده‌كه‌ین كه‌ هه‌موو كاتێك كامێره‌كه‌م پی بیت یان هه‌ر وا ده‌ست كه‌م به‌ وێنه‌گرتن له‌ناو شاردا . به‌ تایبه‌ت له‌ ئافره‌تاندا ئه‌م بیانوه‌ هه‌یه‌ و هه‌ست به‌ شتیكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ن كه‌ له‌ به‌رچاو خه‌ڵكی وینه‌ بگرن . هیچ بارگرانیه‌كیشی نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شانته‌وه‌ بێت . له‌ ڕاستیشدا ئه‌وه‌ شتیكی زۆر ئاساییشه‌ . ته‌نها هه‌ندێ ره‌فتاری فۆتۆگرافه‌رانه‌و ڕێ و جێی تایبه‌ت به‌ بواره‌كه‌ی ده‌وێ كه‌ وێنه‌گری شاره‌زا به‌كاری دێنن . ئه‌وه‌ش له‌ داهاتوو به‌ به‌ ڤیدیۆ ئه‌و ڕیكاریانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو . تا چی تر ئه‌و ئه‌و هه‌ستانه‌تان لا دروست نه‌بێت . - shutter art photography media -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.