- سه‌باره‌ت به‌ وێنه‌گرتن و ئه‌وانی كه‌ ئه‌و به‌هره‌یه‌یان هه‌یه‌ی یان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن - وه‌ پێشه‌كی به‌وانه‌ی دێنه‌ ناو بواری وێنه‌ گرتن - photography - ئه‌م بواره‌ خاسیه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ به‌ فۆتۆگرافه‌ر وه‌ك و هه‌ر بابه‌ته‌ هونه‌ریه‌كانی تر ئه‌ویش هونه‌رێكه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بزانی نه‌یشێوێنی - ئه‌وه‌ جیایه‌ ئه‌وانی بۆ پاره‌ په‌یاكرن وێنه‌ی خه‌ڵكی ده‌گرن یان ئه‌وانی ستۆدیۆیان هه‌یه‌ ئه‌وان لایه‌نی پیشه‌ییه‌كه‌یان گرتووه‌ و وه‌ك كاری ڕۆژانه‌ به‌كاری دێنن ئه‌وه‌ ئه‌چێته‌ مه‌جالی جوانكاری وێنه‌ی خه‌ڵكی یا پیشه‌گه‌ری ئه‌ویش كارێكی جوانه‌ ناڵێین نه‌شیواوه‌ به‌لام ئه‌وه‌ پیشه‌ییه‌كه‌یه‌تی - به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك و فۆتۆگرافه‌ر مه‌جالی هونه‌ریه‌كه‌ی هه‌ڵبژیری و كاری بۆ بكه‌ی ئه‌وه‌ كامێرا ئامرازێكه‌ یا نیشانده‌ری توانای هونه‌ری تۆ ده‌بێت - ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ كه‌سایه‌تی فۆتۆگرافه‌ر وه‌ ڕۆشنبیری فۆتۆگرافه‌ر – به‌ڵام پیش ئه‌وه‌ ده‌بێ ته‌كنیك و زانستی نهێنی فۆتۆگرافی فێربی ئه‌وجا به‌ فۆتۆگرافه‌ر ده‌ركه‌وه‌ تا ڕۆشنبیری كامێرامانی تێبگه‌ی - كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ - تۆ ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو بگری كه‌ هونه‌رێك ده‌كه‌ی وه‌ك هونه‌ره‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانت جوان ده‌ركه‌وێ و به‌ هونه‌ری بگه‌یه‌نی ئه‌وه‌ی كه‌ فێری ده‌بی زه‌وق و ته‌واوی پێكهاته‌كاتی تۆ له‌ هونه‌ره‌كه‌ت ده‌رده‌خه‌ی - بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ نیشانی ده‌ده‌ی كه‌سایه‌تی و ئاستی ڕۆشنبیری تۆ ده‌رده‌خات - ده‌بێ باش ئاگات له‌وه‌ بێ - هه‌موو هونه‌ره‌كانی تر خاسیه‌تی هونه‌ری هه‌یه‌ و به‌های هونه‌ری هه‌یه‌ وه‌ك - موزیك - شێوه‌كاری - شانۆ - سینه‌ما - وه‌ هه‌ر شتێكی تر - به‌ڵام جیاوازی كامێرامانی یا فۆتۆگرافی هه‌م پیشه‌یه‌و هه‌م هونه‌ریه‌ - ده‌توانی وه‌ك و هونه‌ری تواناكانی خۆت به‌كاری بێنی ئه‌ویش دوای فێربونی ته‌واو - وه‌ هه‌م ده‌توانی وه‌ك و كاری پیشه‌یی خۆت به‌كاری بێنی ئه‌وه‌ش هه‌ر فێربوونی ده‌وێت - ڕۆشنبیریه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ - تۆ له‌ سه‌رده‌می ئێستادای چی پێویسته‌ یا بڵێین ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئیستا هه‌یه‌ له‌ مه‌جالی فۆتۆگرافی و هه‌موو زانسته‌ بنه‌ڕه‌تی و یاسا و هه‌موو شێوازه‌ فێرگه‌ییه‌كان وه‌ هه‌ر چی داڕێژراوه‌ له‌ داهێنانه‌ جیاجیاكان و شێوازی ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كان كه‌ زۆرێك شیوازی نوێ هاته‌ نێو فۆتۆگرافیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا جیهانیه‌كانه‌وه‌ وه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهانی په‌یڕه‌و بكرێن - - پیش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ناو باسه‌كه‌ هه‌ندێ شتی زۆر گرینگ هه‌یه‌ پێویسته‌ بزانی تا ڕۆشنبیری فۆتۆگرافی بیته‌ به‌ر چاوتتان - به‌كار هێنانی كامێرا كامێرا كۆمه‌ڵێك فرمان و ئامرازی جیاجیای هه‌یه‌ - كه‌ فرمانی سه‌ره‌كی یا - ئه‌وه‌ی كه‌ كاری سه‌ره‌كیه‌تی بریتیه‌ له‌ - exposure - كه‌ سێ جێبه‌جێكاری هه‌یه‌ -اكوان - shutter speed- aperture - ISO - هه‌ر یه‌كه‌و ئیشێكی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ جیا له‌ یه‌كتری هه‌موشیان په‌یوه‌ستن به‌ ڕوناكیه‌وه‌ - وێنه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ڕوناكی یانی كه‌ به‌ كامێرا وێنه‌ده‌گری له‌ كامێراكه‌دا ژورێكی تاریك هه‌یه‌ ته‌نها له‌ كونێكه‌وه‌ ڕوناكی دێته‌ ژووره‌كه‌وه‌ به‌و سێ جێ به‌ جێكاره‌ی باسمان كرد ئه‌و فرمانانه‌ ڕوناكی زیاد ده‌كرێ و كه‌م ده‌كری به‌م شێوه‌یه‌ به‌و ڕوناكیه‌ی دێته‌ ناو ژوری كامیراكه‌ وێنه‌كه‌ دروست ده‌بێ – - - shutter speed- فرمانی یه‌كه‌م بریتیه‌ له‌ گرته‌ی وێنه‌ ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌ خێرایی داخه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ - واته‌ به‌ پێی ئه‌م فه‌رمانه‌ جوڵای خێرایی كامێراكه‌ به‌ كه‌یفی خۆمان زیاد و كه‌م ده‌كه‌ین ئه‌ویش ده‌بێ به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه‌ ده‌یگری تا چه‌ند خێرایی ده‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی بده‌یتێ - دواتر به‌ ڕوونی باسی ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك - - aperture- ئه‌میش فرمانێكی تره‌ كه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و زۆریش گرینگه‌ - قوڵایی و ناوه‌ڕۆكی وێنه‌كه‌ به‌مه‌ دیار ده‌كرێ كه‌ تا چه‌ند ته‌ركیز - Focus- كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ی وه‌ فراوانی مه‌یدانی ناو وێنه‌كه‌ به‌ مه‌ زیاد و كه‌م ده‌كرێ چه‌ند ژماره‌كه‌كی له‌ سه‌ره‌ تا زیادی بكه‌ی فراوانی ته‌ركیز فۆكس زیاد ده‌بێ تا كه‌می كه‌یه‌وه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌ - كه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێك له‌ یاساكانی وێنه‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ - - دواتر به‌ درێژی باسی ده‌كه‌ین - -ISO - ئه‌میش سیسته‌مێكی جێگیره‌ له‌ سه‌ر ستانداردی جیهانی ئه‌م قیسایه‌ دانراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕوناكیه‌وه‌ هه‌یه‌ تا زیادی بكه‌ی ڕوناكی زیادتر دێته‌ ناو كامێراكه‌وه‌ تا كه‌میشی بكه‌ینه‌وه‌ روناكی كوتر ده‌بێته‌وه‌ - shutter art mp -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.