(technical) به‌ گشتی ته‌كنیكی وێنه‌گری له‌سه‌رده‌می ڕكابه‌ریه‌كی سه‌ختی ته‌كنیكی ئاست به‌رز دایه. ته‌كنیك ڕۆڵیێكی گرینگی هه‌یه‌ بۆ ده‌رخستنی وێنه‌یه‌كی دروست به‌ ئاستێكی به‌رز . بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ شیوازێكی ته‌كنیكێكی هونه‌ری سه‌رنجڕاكیش به‌كاربێنی له‌ گرته‌ی وێنه‌ وه‌ك جیاوازیه‌ك به‌ كاره‌كه‌ و ده‌رخستنی توانایه‌كی تایبه‌ت به‌ خود . ته‌كنیكی وێنه‌گری (technique photography) به‌ چه‌ندین شیواز ده‌كرێ به‌ شاره‌زای و لێهاتووی كامێرامانه‌كه‌ ده‌گۆڕێ و هه‌روه‌ها پله‌ی ئاسته‌كه‌شی . كامێراكای ئێستا كۆمه‌ڵێك خاسیه‌تی هه‌یه‌ ده‌توانی كاریان پێبكه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ زۆرێك له‌ وێنه‌گرانی جیهان له‌ هه‌ر شوێنێك و وڵاتێك بن كاری گه‌وره‌و پڕ هونه‌ریان ئه‌نجام داوه‌ و ناوبانگی باشی پێده‌ركراوه‌ و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی گه‌وره‌شیان به‌ ده‌ست هیناوه‌ و له‌ مه‌یدانی پێشبڕكێكاندا به‌ ئاستی به‌رز خه‌مڵێندراون . ئه‌م كاره‌ش وه‌ك باسكرا ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بیرۆكه‌كانی وێنه‌گر خودی خۆی، زۆر جار له‌ رێی فرمانی بكه‌ره‌كانی وه‌رگری ڕووناكی (Exposure) ی كامێره‌كه‌وه‌ ته‌كنیكی زۆر جوان ده‌كرێت بۆنموونه‌ به‌ خێرایی گرته‌ (Sutter speed) چه‌ندین كاری نوێ و ناوازه‌ ده‌كرێت . ‌ له‌ ده‌ست خۆته‌ تا چه‌ند پله‌كانی خێرایی به‌كار بێنی و فرمانی پێبكه‌ی به‌ چه‌ندێتی خێرا كردنی له‌ پله‌كانی خێرایی جۆره‌ها گرته‌ی هونه‌ری هه‌یه‌ ده‌بێ لێی ڕابێی كه‌ له‌ خێراییه‌كی زۆردا چی ده‌بێ و چی له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ی و‌ به‌ داگرتنی خێراییه‌كه‌شی چی ده‌بێ و چی له‌ گه‌ڵ ده‌كه‌ی زۆر جاری به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێراییه‌كه‌ی چه‌ند دیمه‌نێك ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌ چاو نابیندرێ واته‌ له‌ ڕاستیدا وا نابیندرێ كه‌ له‌ كامێراكه‌ ده‌رده‌كه‌وێ به‌ تایبه‌ت له‌ پله‌كانی چه‌ند پله‌یه‌ك له‌ سه‌روی چركه‌یه‌ك یاخود كه‌متر له‌ چركه‌یه‌ك به‌ جۆرێك دیمه‌ن و شێوه‌كانی كاتی خێراییه‌كان ده‌بیندرێت ئه‌وه‌ی له‌ بیرۆكه‌ی خۆتدایه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م جۆره‌ نمایشه‌ ته‌كنیكیه‌ (Technique exposure Story of speed)بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی له‌ به‌رچاو ڕوده‌دات به‌ بینه‌ری پیشانبده‌ی وایه‌ وه‌ك ده‌رخستنی چیرۆكی جۆره‌ خێراییه‌ك (Motion Blur)له‌ ڕێی ته‌كنیكێكی خۆته‌وه‌ كه‌ به‌ كامێرا ده‌یكه‌ی ،هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی خێراییه‌كه‌ بۆ كه‌متر له‌ چركه‌و چه‌ند چركه‌یه‌كیش بۆ خوله‌كێك و زیاترله‌ خوله‌كێك شێوازێكی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چه‌ند دیمه‌نێك ته‌نها به‌ پله‌ خێراییانه‌ ده‌رده‌كه‌وێ . (Traffic Light Trails) یا (Painting with Light) و (Fog cloudy) هه‌روه‌ها زۆر جۆری دیكه‌ ته‌كنیكی جیاواز له‌ ڕێی ڕێكخستنی بینایه‌ی وێنه‌كه‌ (composition & structure) دروست ده‌بێ كه‌ لێهاتویی و پر هونه‌ری وێنه‌گر ده‌رده‌خات به‌و جۆره‌ ڕێكخستن و دارشتنه‌ی له‌ وێنه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت زۆرجار جۆرێك سه‌رسوڕمان له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌ێ وه‌ له‌ ڕاستیشدا بوونی هه‌یه‌ و وه‌ك پێویست ده‌ركی پێناكری به‌ چاو ,به‌ڵام له‌ ڕێی وێنه‌یه‌ك به‌و داڕشتنه‌ جوانه‌ی كه‌ تۆ ده‌یكه‌ی وێنه‌یه‌كی پر مانا و سه‌رنجڕاكیش به‌رهه‌مدێت ، ،هه‌روه‌ها جۆرێك له‌ ته‌كنیكی دیكه‌ به‌ كردای گۆشه‌ی جیاواز به‌ گۆشه‌ی فكری ناوده‌برێ - تێڕوانینی هۆش و لێكدانه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.