ڕێنماییه‌كانی وێنه‌گرتن به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێین كه‌ 50 به‌شه‌ هه‌ر رۆژی یه‌كێكیان داده‌نێین ئه‌مرۆ به‌شی یه‌ك : Diffraction - واته‌ به‌ دیار خستن یاخود بارز كردنی سه‌نته‌ری وێنه‌ . له‌ زانستی كامێرادا چه‌ند شێوازێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی قیاسه‌ فیزیایه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌توانی كرداره‌ هونه‌ریه‌كه‌ی ده‌ربخه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ پیویسته‌ بۆ نمونه‌ . بێ ئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ی به‌ هۆی توانای هونه‌ری خۆته‌وه‌ ده‌توانی له‌ رێگه‌ی لێنزه‌كانه‌وه‌ سه‌نته‌ری وێنه‌كان زالبكه‌ی به‌ هۆی شیوازه‌ زانستیه‌كه‌ی ئه‌و جۆره‌ لێنزانه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی وینه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ناوه‌راسته‌وه‌ . به‌ڵام ئه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و وینانه‌ی كه‌ زیاتر له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌گیرێت . ئه‌ویش به‌ سێ خاڵ - یه‌كه‌م كه‌مترین ژماره‌ی focal length له‌ نزیكه‌وه‌ كه‌مترین ژماره‌ی پانتایی لینزه‌كان به‌كار بێنه‌ به‌ هۆی لیكنزیكبونه‌وه‌ی گروپ گلاسه‌كانی ناو لێنز ناوه‌ڕاستی فڕه‌یمی وێنه‌كه‌ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و بارز ده‌بێت ئه‌ویش ده‌بێته‌ هۆی زاڵ بوونی بابه‌تی سه‌ره‌كی وێنه‌ . - دووه‌م كه‌مترین ژماره‌ی f/stop له‌ نزیكه‌وه‌ وینه‌ی بابه‌تێك بگری ئه‌گه‌ر كه‌مترین ژماره‌ی . . دابنێی ڕاسته‌وخۆ تا ڕاده‌یه‌ك ناوه‌ڕاستی فریمه‌كه‌ زال ده‌بێت به‌ هۆی كرانه‌وه‌ی لێنزه‌كه‌ كه‌ زیاتر شوشه‌ ووردبینه‌كانی ناو لێنز سه‌رنج ده‌خاته‌ ناوه‌راستی فرێمه‌كه‌ هه‌لبه‌ت له‌ فڕێمه‌كه‌ وا ده‌رده‌كه‌ویت . به‌مه‌ش سه‌نته‌ری وێنه‌كه‌ هاوسه‌نگ ده‌بێت . - لینزه‌ فراوانه‌كان . Wide Angle لێنزه‌ فراوانه‌كان زیاتر ناوه‌ڕاستی لینز له‌ سه‌ر فریمی وێنه‌كه‌ بارز ده‌كات به‌وه‌ش ناوه‌ڕاستی وێنه‌كه‌ بابه‌ته‌كاتی زیاتر به‌ ده‌ر ده‌كه‌ون بۆ نمونه‌ لێنزی .16.35mm. وه‌ك باشترینیان هه‌ڵده‌بژێرین . كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڤیویكی فراوانی هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ش بابه‌ته‌كان وون ناكات یاخود دوری ناخاته‌وه‌ زیاتر بارز ده‌بێت . ئه‌گه‌ر بۆ دیمه‌نه‌ نزیكه‌كان به‌ كار بێت ئه‌وه‌ زیاتر كاری خۆی ده‌كات . --------------------------------- به‌ هیوای سود بینین بۆتان . - نوسینی ساماڵ تۆفیق - shutter art MPG -------------------------------------------------------------
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.