ڕێكخستنی كامێرا له وینه‌گرتنی دیمه‌نه سروشتیه‌كاندا
به‌شی یه‌ك :
ڕێكخستن . یاخود سێتینگ . له به‌شێكه‌وه بۆبهشێكی تر ده‌گۆڕێ . ئه‌گه‌ر باسی دیمه‌نه سروشتیه‌كان بكه‌ین . ئه‌وه ڕێكخستنێكی جیاواز و گۆڕه‌ری هه‌یه له هه‌ر كاتێك خولهك دوای خولهك ده‌گۆرێت .
به یه‌كێك له كاره له سهرهخۆكان داده‌نرێت له بواری لاندسكه‌یپ یاخود دیمه‌نی سروشتی
------------------------
دیمه‌نی سروشت به‌گشتی . پێویسته رووبه‌رێكی فراوانی هه‌بێت . یاخود به‌شێك تا زیاتر بێت ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌بێت . بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی به چڕ‌و پری زیاتر هه‌یه تا به ڕوونیه‌كی باش ده‌ركه‌وێت .
ژماره‌ی . f/stop. پێویسته به‌رز بێت به پییی بابه‌تی خوازراو به‌رز ئه‌كرێت تا ڕووبه‌ره‌كه‌ی گه‌وره تر بێت پێویستی به‌وه یه زیاتر به‌رز بكرێته‌وه . ژماره‌ی . Aperture. تا به‌رز تر بێت زیاتر مه‌دای فۆكس پر تر ده‌بێت هه‌مووی به تیژی و پری ده‌رده‌كه‌وێت - بۆنمونه : وه‌ك . f/16 . f/11. f20. f/13. f/10. . به گوێره‌ی بابهتهكان و ڕیژه‌ی ڕووناكی پێویست ئه‌و ژماره‌یه ڕێكده‌خرێت . له‌وانه‌یه هه‌موو جارێ نه‌كرێ زۆر به‌رز بكرێته‌وه به هۆی كه‌می ڕووناكی یاخود گونجاندنی بابه‌ت و دیمه‌ن
2- خێرایی گرته . یاخود .shutter aspeed . پیویسته نزمترین دابنرێت دیمه‌نه‌كان جوانتر و شێوه‌یه‌كی هونه‌ری وه‌رده‌گرێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاو و هه‌ور و ته‌م و تیشكی خۆر و . .هتد . هه‌بێت . سروشتیش زیاتر بریتیه له‌مانه بۆیه وا باشه . شه‌ته‌ر نزمترین پله بێت . بگره تا نزمتر بێت كاره‌كه رێكتر ده‌بێت بۆنمونه كه‌متر له چركهیك تا ڕووناكی ڕێگه بدا زیاتر كه‌مكرێته‌وه . بۆ20 چركه یاخود زیاتر و تا چه‌ند خوله‌كیك . مه‌گه‌ر جوڵه‌ی ڕه‌قی هه‌بێت كاری تێبكات نه‌یه‌ڵێ ئه‌گه‌ر نه‌بوو نزمبێت كارێكی پڕ و سه‌رده‌میانه ده‌بێت
3 - سێیمهم پێوانه‌ی . ISO. نزمترین ده‌بێت . به تایبه‌ت له ڕۆژدا له 100 به‌رزناكرێته‌وه تا ڕووناكی هاوسه‌نگ بێ و دیتێڵیڕوونتر بێت . وێنه‌گری ئارهزا هیچ كات له 100 زیاتر به‌رزی ناكاته‌وه . مه‌گه‌ر له تاریكی یاخود پیویست بكات . به‌ڵام له ڕۆژدا و له به‌رخۆر له 100 زیاتر نابێت . ده‌توانی كه‌متریشی بكه‌ی ئه‌گه‌ر كامێراكه هه‌یبێت
سیتینگی ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه له سه‌ر وێنه‌كان نوسراوه
----------------------
ئاماده‌كردنی . Samal Tofik Photography
28mm - ƒ/16 - 1/80s - ISO 100
Canon EOS 6D
28mm = ƒ/11 - 1/20s - ISO 250
Sony Alpha a7