گهشتیك بۆ دورگه‌ی مهدهگهسگر
سروشت و میژوو و پێگه‌ی جوگرافیای (مهدهگاسكار )
بڕگه‌ی دووه‌م
دورگه‌ی مهدهگاسكار ، گه‌وره‌ترین دورگه‌ی له جیهان
ئه‌م دورگه‌یه جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له ڕوی سروشته‌كه‌یه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی تر بێ . ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌م دورگه‌یه بكه‌ی جیاوازیه‌كی به‌رچاو ئه‌بینی له هه‌ر چیه‌ك كه ئه‌یبینی له‌وێ . خاكه‌كه‌ی ڕه‌نگ و شێوه‌ی جیایه و مه‌یله‌و ووشك و شێداره خۆڵهكهشی ئه‌گه‌ر به سهریشیا بڕۆی نابیته تۆز و ته‌پ و تۆزی نیه
به گشتی دورگه‌كه به سه‌وزایی داپۆشراوه شاخی گه‌وره و گه‌لی و دۆڵ و گرد به‌ردی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكیشی هه‌یه . هه‌روه‌ها داره درختی تایبه‌تیشی لێیه بۆ نمونه دره‌ختی (باوباب) شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری هه‌یه و ته‌نها له سه‌ر ئه‌م دورگه‌یه‌ش هه‌یه . قه‌دێكی ئه‌ستور و گه‌وره‌ی هه‌یه باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه هه‌ندێكیان زیاتر له 10 مه‌تر به‌رزن و لق‌و پۆپهكهی به گوێره‌ی خۆی نیه زۆر لقی نیه هه‌ندێ جار سه‌ری ئه‌و دره‌ختانه ئه‌بنه لانه‌ی گیانداران و باڵنده‌كان به تایبه‌ت باز و له‌ق له‌ق و باڵنده وه‌رزیه‌كان وێنه‌ی داره‌كه لناو ئه‌م وینانه هه‌یه
-
(مهدهگاسكار ) ووڵاتیكی كۆماریهو به چه‌ند ناو تێپه‌ڕیوه تا ئیتا ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوه‌كه‌ی بكه‌ین ( مهدهگاسكار . مدگشیگاڕا . مهدگشكر . \ مهدگسیگاڕا ئه‌مه‌یان فه‌ڕه‌نسیه‌كان ناویان نا وه‌ك زاراوه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی
ئه‌م دورگه‌یه چواره‌م گه‌وره‌ترین دورگه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی ه و وه چه‌ندین دورگه‌ی بچوكیشی له خۆ گرتووه به گوێره‌ی هه‌ندێ له میژوو ناسان گوایه ماداگاسكاڕ پیش میژوو له نیمچه كیشوه‌ری . ( گۆندوانا ) . بووه به هۆی دوای نقومبونی و له ناوچونی به‌ش به‌ش بووه دۆرگه‌ی (ماداگاسكاڕ) ی لێماوه‌ته‌وه كه به گوته‌ی میژوو نوسان ئه‌م كیشوه‌ره نقومبووه له كاتی خۆ‌یا به نیمچه دورگه‌ی هندیشهوه لكابوو به‌ر له 88 ملیۆن ساڵ به‌ر له ئیستا . دوای ڕوداوه و به درێژایی ڕۆژكار له‌م ڕووداوه به هۆی لكاندنی خاك به زه‌ریاوه ئه‌م جۆره ڕووه ك دره‌ختانه هاتونه‌ته كایه‌وه وه چه‌ندین ئاژه‌ڵ و گیانداران تێیدا ئه‌ژێن
له ڕوی بایڵۆجیهوه %90 ی ژیانی سه‌ر زه‌مینه‌یه
شوێنێكی زۆر گونجاوه بۆ گه‌شت و گوزار دیارترین و سه‌رنجڕاكێشترین سروشتی جیهانه
ساڵانه زۆر گه‌شتیار ڕوی تیده‌كه‌ن و ئاو و هه‌وایه‌كی زۆر لاباریشی هه‌یه و فێنكه له‌م دورگه‌یه تا به‌ره‌و باشوری بڕۆی فێنكتر ده‌بێ به پیچه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌روی خه‌تی ستونی زه‌وی یه وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وڕوپا . كه‌نار ده‌ریای زۆر جوانی هه‌یه و دڵ رفێنێكی بێ وێنه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ندین دورگه‌ی بچوك و گه‌وره ی له دهوروبهرێتێ له شێوه‌ی شاخ و دوشت و باخ و ئاوی جوان سودێكی زۆری بۆ مرۆڤ و ده‌رونی مرۆڤایه‌تی هه‌یه به بینینی دیمه‌نه جوان و ده‌گمه‌نه‌كانی . هه‌روه‌ها وێنه‌گرانی بواره‌كه چه‌ندین وێنه‌گری به ئه‌زمون سه‌ردانی دورگه‌كه‌یان كردووه زۆرێك وێنه‌ی سهرنجڕاكیشیان لێی به ده‌ستهێناوه و چه‌ندین وێنه‌ی نایابیان گرتوه به زۆربه‌ی شێوه‌كانی هه‌م سروشته‌كه‌ی هه‌م كلتوره‌كه‌ی ، ، ، وه یه‌كه‌م شوێنی مێژوویه كه ئاسه‌واری مرۆڤایه‌تی لێماوه كه هه‌ندێكیان مێژوه‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 550 ساڵ پێش زایینی كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش خێڵه‌كانی (ئهسترۆنیزیه ) . مهدهگاسكار كلتورێكی تایبه‌تیشیان هه‌یه و به دریژایی میژوو ئه‌و كه‌له‌پوره‌ی پارێزراوه و ووڵاتێكی كلتوریه تا ئیستاش ئاسه‌واری سه‌رده‌می ژیانی سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ر دیاره وه‌ك نه‌ریت و یاخود وه‌ك بارێزهری كهلهپهوری نیشتمانی ئهپاریزرێت . وه زۆرێك ا خان‌و و دیوار و قه‌ڵای بچوك و نوسراوی سه‌ر به‌رد و چه‌ندین ئاسه‌واری كلتوری میژووی كۆنی لێیه‌و كه خاوه‌ن جوان ی و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن
-
كه‌نار ده‌ریاكانی و دورگه بچوكه‌كانی چه‌ندین میوانخانه‌ی دڵڕفێنی هه‌یه به نرخێكی گونجاویش كه ئه‌گه‌ر به سه‌ردان بچی بۆی هه‌ست خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌ی چونكه به ته‌واوی تێكه‌ڵ به سروشت و ئاو و هه‌وایه‌كی زۆر پاك و خاوێنیش ئه‌بی ئه‌مانه هه‌مووی وا ئه‌كه‌ن هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌ی چێژ‌و خۆشی زۆرت ئه‌داتێ
-
به هیوای كاتێكی خۆش
له بڕگه‌ی سێیه‌م چه‌ند بابه‌تێكی هونه‌ری پێشكه‌ش ئه‌كرێت
No comments:
Post a Comment