- ئه‌ركێكی گرینگ پێویسته فۆتۆگرافه‌ر . ڕه‌چاوی بكان
- Sharpness
- -----------------------------------------------------------------
- واته تیژ یاخود روون و توند (Sharpness ) . حدة.
- له وێنه‌گرتندا چه‌ند خاڵێكی هه‌ستیار هه‌یه پێویسته بۆ وێنه‌گری سه‌رده‌م . ڕه‌چاوی بكات یه‌كێ له‌وانه وێنه ده‌بێت دیتێڵی تیژ بێت وات شاڕپێن به ئینگلیزی . ده‌توانن ئه‌و ناوه له گوگڵ بنوسن زیاتر بابه‌ته‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه . چونكه ووشه‌كه‌ی به كوردی ووڵامێكی ده‌قیق نیه به داوای لێبوردنه‌وه .
- چۆنێتی شارپ كردنی وێنه چه‌ند هۆیه‌كه یه‌كێ له‌وانه
- - فۆكس ی ده‌قیق زۆربه‌ی وینهگرن له گرتنی وێنه‌كاندا زۆر خێران نایه‌ڵن كامێرا به ووردی فۆكس ئه‌نجام بدات زیاتربه مانوێڵ فۆكس باشتر كاره‌كه ده‌بێت به ڵام شاره‌زایی زیاتری ده‌وێت
- - هه‌روه‌ها . Aperture . ژماره‌كانی به پێی پێویست ڕۆلی گرینگ ده‌بینێت به پیی و دوری و نزیكی و ته‌سكی و فراوانی وینه ده‌بێ ژماره‌كانی دیاری بكرێت .
- - جۆری لێنزهكانیش رۆلی هه‌یه زیاتر لینزه تایبه‌ته‌كان ڕوونترن
- - به پێی ڕوناكی چ له ڕۆژدا یاخود له شه‌ودا ده‌بێ ڕێكخستنێك له نیوان ژماره‌كانی . ISO. و فرمانه‌كانی تردا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئایزۆ به ڕیژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بێت وا ده‌رده‌كه‌ویت كه شارپی لاوازه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه له به‌رز كردنه‌وه‌كه‌یدا نیه به‌ڵام . وا ده‌رده‌كه‌وێ دیتێڵهكهی بهرش و بڵاو ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ند فۆكسیشی دروست بێت
- -
- جوڵه و خێرایی ئه‌و بابه‌تانه‌ی وێنه‌ی ده‌گری به پیی خێراییه‌كه‌ی شه‌ته‌ر سپید ڕێك ده‌خرێت زیاتر له ژماره به‌رزه‌كاندا ڕێك و پوخت ده‌بێت تا به‌رز تر بێت زیاتر وێنه‌كان شاڕپ ده‌بێت ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تریش له گه‌لیدا جێ به‌جێ كرابێت .
- - ڕوناكی زۆر گرینگه له خاڵی ده‌ست پێكه‌وه نیشان بكرێت چونكه كامیرا له خاڵی ده‌ست پێكه‌وه زۆر هه‌ستیاره بۆ فۆكس كردنی ڕوناكیه به‌رچاوه‌كان
- - چ له كامێرادا یاخود له به‌رنامه‌كانی ده‌ستكاری كردن ئه‌و كرداره ده‌كرێت تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانرێت وێنه شارپی ده‌قیق بكرێت ئه‌گه‌ر له وێنه‌گرتندا . جوڵه و فۆكس به دروستی كۆنترۆل كرابێت . وێنه تا زیاتر شارپ بێت زیاتر به‌رچاو ده‌بێ و بینه‌ر
- چاوی پی تێر ده‌بێت . جوان و دره‌وشاوه ده‌بێت
,
shutter art . idea
.
#shutterart #shutterart_idea
No comments:
Post a Comment