لە بارەی ئەم کامێرایەوە چی دەزانن ------------------------------- Canon eos 1DX MARK II - ئەم کامێرایە بەهێزترێن کامێرایه لە جیهان ! بەڵام ئەمیش وەک کامێراکانی تر پێویستی بە ئەزمون و زانیاریە لە بارەی فۆتۆگرافی . بەهێزی ئەم کامێرایە چەند خاڵێکە خاڵی سەرەکی دیتێڵێکی جوان و بەرزی هەیە بەهۆی ئەو پڕۆسێسەرە بەهێزەی هەیەتی کە سیستمێکی زۆر پێشکەوتووی بۆ بەکارهێنراوە هەروەها خێراییەکی زۆری هەیە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کە لە گەڵ سیستم فۆکسەکەی بە تەواوی کۆنتڕۆڵی خێرایی دەکات دەتوانێ لە چرکەیەکدا 16 وێنە بگرێت . لەمیش خێراتر هەیە بەڵام وەک شارەزایانی بوارەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراون ئەوانی تر سیستمی فۆکسیان لە گەڵ گرتەی وێنەکە دوادەکەوێت وەک ئەم خێرا نیە . خاڵێکی تری هەیکەلی کامێرەکە زۆر توندو بەهێزە لە کاتی بەربونەوە و پێکەوتندا . ئەگەری شکان و تێکچونی زۆر کەمە و دەتوانێن بڵێین ئەستەمە بشکێ لە کاتی ئەگەرەکان . ئەم کامێرایە کۆمپانیا زیاتر بۆ کارە سەختەکان دروستی کردووە وەک لە کاتی جەنگەکان و کاتە دژوارەکان . تەنها جۆری کامێرای .Leica s tipe 007 . نەبێ لە هەموو کامێراکانی تر توند تر و بەهێزترە . هەروەها لە کەش و هەوە سەختەکانیشدا وەک سەرمایەکی زۆر یان گەرمای زۆر خۆڕاگرە و بەهێزە ئەم کامێرایە ژمارەی .ISO . بەرزکرێتەوە تا ڕێژەیەکی زۆر کێشەی نیە و وێنەیەکی ڕوونت دەداتێ . وە بەرزترێن ژمارەشی تا 409600 یە لە گەڵ ئەوەشدا 4K یەو زۆرێک پێیان وایە باشترین ڤیدیۆی هەیە و کە بە شێوازێکی سینەمایی ڤیدیۆ دەگرێت تا ئێستا چەند فیلمی سەرکەوتووی پێ تۆمار کراوە و هەروەها چەندین فۆتۆگرافەری جیهانی کاری پێدەکەن و لە بواری ڕۆژنامەوانیشدا ڕۆڵێکی باڵای هەیەو هەروەها دۆکیۆمێنتاری ئاژەڵان و وەرزشە ئەم کامێرایە لە جۆری . DSLR . و لە 2016 بەرهەمهاتووە و فول فرێمە ته‌نها نرخی خۆی واته‌ بێ لینز . و . 20.2 . مێاپێکسڵەو نرخیشی نزیکەی شەش هەزار دۆلارە . ئەمانە گرینگتێن تایبەتمەندیەکانی بوو جگە لە چەندین خاڵی تر کە لەوانی تریشدا هەن . بە هیواین سودی بۆ هەموو لایەک هەبێت ئامادەکردنی . Samal Tofik . shuttr art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.