The long way to amazing photography - سەبارەت بە هونەری فۆتۆگرافی و شاکارەکانی کەسایەتییە دەست ڕەنگینەکان . زۆر دەبینین خەڵکانێک ڵەگەڵ بینینی وێنەی فۆتۆگرافەرە ناودارەکان ئەوانیش حەز بەو بوارە دەکەن و پێیان وایە بە چەند مەشقێک بەو ئاستە دەگەن . لە ڕاستیدا مەشق پێویستە و هەنگاوێکی گرینگە وا دەکات بنچینەکانی هونەرەکە فێربن بەڵام خاڵێکی لەوەش گرینگتر هەیە کە ئەویش زەمەنە . واتە کات وماوە . چونکە کاتێکی زۆری دەوێت تا نهێنیەکانی فکر ی فێر دەبێت و دەبێتە بیرمەند و بیرۆکەی تیژ دەبێت . چونکە وێنەگر پێویستی بە دۆزینەوەی دیمەنەکانە و هەروەها بیرۆکەی جۆراوجۆری بۆ دادەنێت کە ئەزمون و ماوەی زۆری دەوێت جاری وایە چەند ساڵێکی دەوێت تا زیاتر لە بوارەکە هەوڵبدات زیاتر دەبێتە خاوەن بیرۆکە . ئەمەش هۆکاری سەرەکیە کە فۆتۆکرافەری شارەزا کارەکانیان سەرنجڕاکێشە کە خاوەن بیرۆکەی جیاوازە . ---------------------------- بۆ ئەوەش ئەوانی دەیانەوێ بێنە ناو بوارەکە پێویستە زۆر ووردبنەوە لە دیمەنەکان و زۆر لە مەشقدابێت و زۆرتر لە وێنە ناوبانگەکان وردبێتەوە و . ڕێگایەکی تریش جار جار چاودێری فۆتۆگرافەڕە شارەزاکان بکەن لە کاتێ کە دەردەچن وێنەدەگرن . ------------------------------- بە هیوای سودی بۆ هەمو لایەک هەبێت . shutter art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.