كامێرا و ڕاستیه‌ك : 3
بیروباوه‌ڕه بێ بنه‌ماكان له كوردستان
زۆر جوانه كه ده‌ڵێین : ئه‌وه چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌ت گرتووه یان ڕیكخستنی كامێراكه چۆن داتناوه واته - setting- چونكه ئه‌وه سه‌ركه‌وتووی وینه‌كه‌ت نیشانده‌دات كه بۆته جیی پرسیار . هه‌ر چه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه به داخه‌وه كه وایه ئه‌و دیارده‌یه كه‌م هه‌یه كه كاره‌كانی یه‌كتر به‌رز بنرخێنین یان لانی كه‌م بڵێین جوانه .
باسه‌كه‌ی ئێمه ئیستا ئه‌وه‌نیه به‌ڵكو خستنه ڕووی ئه‌و دێره‌یه كه ده‌ڵێن ( ئه‌وه چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌ت یان ڕێكخستنی كامێراكه چۆن كراوه جوانه و . . . . ) - چونكه ئه‌و پرسیاره هوشیار و ، تێگه‌یشتووی و ، ئه‌زمونی شارستانیه‌ت هه‌م له بواره‌كه هه‌م وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕۆشنبیر ده‌رده‌خات - چونكه یه‌كه‌م هه‌ست كردن به ئاست و جوانیه . دووه‌م تێگه‌یشتن و سه‌رده‌میانه بوونه -
له كۆمه‌ڵگای ئێمه له ئیستادا یه‌كه‌م ووشه ئه‌وه‌یه ده‌لیین به چ كامێرایه‌ك گرتووته !!! - ئه‌گه‌ر ڕاستیتان بوێت پرسیارێكی زۆر ناشیرینه - كێشه نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش بكرێت به‌ڵام بۆ ده‌بێت هه‌ر پرسیاره بكریت چونكه ئه‌و پرسیاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له ئاستێكی نزمدایت و شاره‌زاییت نیه تا پرسیارێكی هونه‌ری و مه‌عریفی بكه‌ی -
به‌ڕێزان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌مان كرد له به‌شی یه‌ك و دو كامێرا بچوك بێت یان گه‌وره كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نیه گرینگ شاره‌زابوونه‌و خۆت به كه‌م مه‌زانه ئه‌گه‌ر كامێرایه‌كی بچوكت پی بێت . خاڵێكی تر هه‌یه پێویسته وێنه‌گران و هه‌موو ئاره‌زومه‌ندانی بواره‌كه ده‌ركی پێبكه‌ن ئه‌وه‌یه هه‌ستیار مه‌بن له جۆری ماڕكه‌كانی كامێرا ئه‌وه فڵانه و ئه‌وه‌ش فڵانه ئه‌و ماڕكه‌یه باشه ئه‌وه باشنیه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نا ڕۆشنبیریه پێویست به‌وه ناكات . له سه‌ر چ ماڕكه‌یه‌ك ڕاهاتووی یان پێت خۆشه به‌وه كاره‌كه‌ی خۆت بكه هه‌ر ماڕكه‌یه‌ك كه تۆ پێت خۆش نیه كه‌سیكی تر زۆر به چاكی لیی ده‌زانێ و لێی ڕاهاتووه . ئه‌وه شتێك نیه ببێته جێی باس . گرینگ شاره‌زابوونه له بواره‌كه و ئه‌و ئه‌زمونه تێپه‌ریندرێ كه تا ئیستا له قۆناغی ته‌قلیدیدابوو .
ئه‌وه‌ی كه گرینگه له فۆتۆگرافی
( زانین و شاره‌زابوونه له به‌كارهێنانی نه‌ك له خودی كامێرا )
چاوه‌ڕێبن سبه‌ی بابه‌تێكی نوێ و خه‌ڵاتێك بۆ ئێوه بن .
به هیوای سود بینین بۆ هه‌مووان
-
ئاماده‌كردنی - Samal Tofik
-
Shutter Art .