RICOH WG-6 - بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌ڕیده‌ و له‌ گه‌شتدان كامێرای . ڕیكۆو كامێرایه‌كی بچوكی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێناوه‌ مۆدێلێكی تاوه‌یه‌ و به‌ ناوی WG-6 - یه‌ - ئه‌م كامێرایه‌ به‌ كوێره‌ی قه‌باره‌ بچوكه‌كه‌ی توانایه‌می باشی هه‌یه‌ له‌ 2019 به‌رهه‌مهاتووه‌ . ئه‌م مۆدێله‌ دو جۆره‌ هه‌یانه‌ له‌ ناو ئاویشدا كارده‌كاو ئه‌وه‌ی تریش له‌ ئاودا نابێت - شێوازی نوێی ئه‌م كامێرایه‌ فلاشی له‌ پیشه‌وه‌ی لێنزه‌كه‌دایه‌ و به‌ چوارده‌وری ڕووناكی ده‌ستكرد دروست ده‌كات ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا زیاتر ڕوناكیه‌كه‌ی له‌ روناكی سروشتی نزیك بێت . ئه‌م كامێرایا له‌ جۆری كۆمپاكته‌ . واته‌ لینزیان نیه‌ و ناگۆردرێ . ڕیكۆو كامێرایه‌كی یابانیه‌ . ئه‌وانه‌ی زۆر ده‌گه‌ڕێین یاخود ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام كامێرایان پیبێت . تا زۆرترین ڕوداوه‌كان وێنه‌ بگرن ئه‌وا ئه‌م كامێرایه‌ زۆر گونجاوه‌ بۆی و هیچ قوڕسایی و جێگاشی لیناگرێت . كامێراكه‌ 20 مێگا پێكسڵه‌ و كێشی قورسایی 246 گرامه‌ نرخه‌كه‌شی نزیكه‌ی 250 $ تا 300$ ه‌ وورده‌كاری زیاتر له‌ خواره‌وه‌ ببینه‌ - - RICOH WG-6 Body type Compact Max resolution - 5184 x 3888 Effective pixels 20 megapixels Sensor size 1/2.3" (6.17 x 4.55 mm) Focal length (equiv.) 28–140 mm Max aperture F3.5–5.5 Screen size 3″ Max shutter speed 1/4000 sec Format MPEG-4, H.264 GPS Built-in -------------------------------------- به‌ هیوای سود بینین بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌كردنی . Samal Tofik - Shuttaer art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.