Daily photography
-
ڕۆژانه چی فێرده‌بیت ؟
به‌شی یه‌ك
وینه‌گرتن پێش ئه‌وه‌ی گرینگی به‌ها هونه‌ریه‌كه‌ی بێت خولیایه‌كی فكریه .
له وێنه‌گرتندا شه‌پۆلێكی ڕوحی هه‌یه كه پاڵت پێوه‌ده‌نێ هه‌ر چۆنێك بێت وێنه‌بگری وێنه‌گرانی تایبه‌ت زیاتر له‌م ڕسته‌یه تێده‌گه‌ن . كه ئه‌ویش له هه‌موو بوارێكی هونه‌ریدا هه‌یه . لێره فۆتۆگرافی وه‌ك و نمونه ده‌خه‌ینه ڕوو . بێنه به‌رچاوی خۆت هیچ په‌یوه‌ندید به فۆتۆگرافیه‌وه نه‌بێ . رۆژانه چه‌ندین جار بابه‌تێك ده‌بینی یاخود هه‌ر مه‌شهه‌دێك كه رووده‌دات وات لێده‌كات وێنه‌ی بگری . یاخود زۆر جار كه‌سیكی ئاسایی دور له بواره‌كه دیمه‌نێكی بینیوه یاخود شتێك ڕوویداوه و وێنه‌ی گرتووه . كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌ویشه‌وه نیه وه‌ك و پیشه‌و بواری خۆی .
---------------------------------
له جیهاندا دیارده‌یه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به وێنه‌گران یاخود فۆتۆگرافه‌ران . ئه‌ویش وێنه‌گرتنی ڕۆژانه . كه بریتیه له گه‌ڕانی ڕۆژانه به هه‌ر سوچێك و شه‌قامێك هه‌روه‌ها هه‌ر ژورێك و چ له ماڵ و یان زانكۆ تا ده‌گاته گارگه‌كان . كه زیاتر ئافره‌تان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن - سودی ئه‌م كرداره بۆدۆزینه‌وه‌ی بیرۆكه و ڕاهێنانی میشك و چاو و هه‌روه‌ها وات لێده‌كات كه وه‌ك و فكر گۆشه و بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه و جوان و سه‌رنجڕاكێش فێبریت چونكه ئه‌بێته ڕاهێنانی ڕۆژانه هه‌موو نهێنیه‌كانی فكری فۆتۆگرافی فێرده‌بی . لێره‌ش له كوردستان به‌شێك له ئافره‌تان ئه‌وانی ئاره‌زومه‌ندی فۆتۆگرافین پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن ناتوانین وه‌ك و كوڕان سه‌فه‌ری دور بكه‌ین و یاخود ئه‌وه‌ی به كوڕان ئیمه ناتوانین . بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كی زۆر باشه ڕۆژانه خۆت ڕابێنی به دوای بیرۆكه شاراوه‌كانه‌وه بێ ڕاسته‌وخۆ بۆ خۆتان مێشكێكی كراوه دروست ده‌كه‌ن . ئه‌وه كارێكی زۆر گرینگه ته‌نانه‌ت ئافره‌تانی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن . ئه‌وه بۆ كوڕانیش گرینگه چونكه ڕاهێنانی مه‌یدانیه . ئه‌ندامانی گروپی ئیمه دوای ئه‌زمونێكی باشیش ئیستاش ڕۆژانه ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن بۆزیاتر باشتر بوون . بێگومتن ڕێگایه‌كی زۆر باشه و تاقیبكه‌نه‌وه زۆریش سودمه‌ند ده‌بن .
هیوادارین سودی زۆری بۆتان هه‌بێت
-
ئاماده‌كردنی . Samal Tofik
-
shutter art . group
