Landscape & Nature - جیاوازی نێوان سروشت و لاندسكه‌یپ له‌ بواری فۆتۆگرافیدا پێمانباش بوو شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته‌بكه‌ین كه‌ جیاوازی دو بابه‌تی جیا له‌ یه‌كترین له‌ بواری فۆتۆگرافیدا لێره‌دا له‌ كوردستانی خۆمان زۆربه‌ی وێنه‌گران و ئاره‌زوومه‌ندان ئه‌م دو به‌شه‌ واته‌ سروشت و لاندسكه‌یپ لێك جیاناكه‌نه‌وه‌ . بگره‌ هه‌ندێكیان پێیان وایه‌ هه‌ردوكیان یه‌ك جۆرن و هه‌ر یه‌ك شتن . به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وانیه‌ به‌ڵكو له‌ یه‌ك جیاوازن و دوورن له‌ یه‌كتری هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ بواری فۆتۆگرافیدا ڕێزمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ بواره‌كه‌دان به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ یه‌كتری جیا بكرێته‌وه‌ وه‌ك چۆن له‌ جیهاندا له‌ یه‌كتری جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕووی پێكهاته‌وه‌ و له‌ ووشه‌ زانیشه‌وه‌ له‌ یه‌كتری جیان ----------------------------------------------- به‌ڕێزان : سروشت یاخود - Nature Photography- بریتیه‌ له‌ هه‌ر بابه‌تێك كه‌ پێكهاتبێ ته‌نها له‌ سروشت واته‌ هه‌ر بابه‌تێك وێنه‌ی ده‌گری سروشت بێ و دور له‌ دروستكراوه‌كانی مرۆڤ . وه‌ك دارێك ، به‌رد ، ئاو ، كانیاو . گوڵ و گه‌ڵا و . . . . هتدد - هه‌ر شتێ له‌مانه‌ پێی ده‌وترێت سروشت و له‌ وێنه‌یه‌كدا پیشانده‌درێت به‌ڵام لاندسكه‌یپ - Landscape Photography- واته‌ دیمه‌نی سروشتی یاخود دیمه‌نی گشتی له‌ بواری جیۆلۆجی زه‌وی ناسیش ئه‌م ووشه‌یه‌ به‌كاردێت به‌ واتای جوگرافیای شیوه‌ سروشتیه‌كه‌ی له‌ ڕوی گرینگیه‌وه‌ بایه‌خی زۆره‌ . لاندسكه‌یپ : له‌ فۆتۆگرافیدا بریتیه‌ له ڕوبه‌رێكی فراوان به‌شێكی زۆری دیمه‌ن - View- ی له‌ خۆ گرتبێ و وا پیویسته‌ زه‌وی و ئاسمانیش ده‌ركه‌وێ و هه‌روه‌ها له‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی چڕو پڕ پیكهاتبێت یاخود هه‌تا زیاتر چڕ تر بێت وه‌ك و دارستان و ئاو و ڕوبار و ئاسمان و چیا . هه‌روه‌ها ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر خانویه‌ك یاخود كه‌سیك یان ئاژه‌لێك یان هه‌ر بابه‌تێكی تر بۆی به‌كار بێنی وه‌ك پیكهێنانی چیرۆكێك له‌ وێنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ئاساییه‌ - به‌ڵام له‌ -Nature - ئه‌وانه‌ به‌كار نایه‌ت و ده‌بێ ته‌نیا سروشت بێت . لێره‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كمان ئاماده‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یریان بكه‌ن له‌ سه‌ر هه‌موو وێنه‌كان نوسیومانه‌ ئه‌وه‌ی لاندسكه‌یپ ه‌ له‌ سه‌ری نوسراوه‌ ئه‌وه‌ی سروشتیشه‌ له‌ سه‌ری نوسیومانه‌ ئه‌مه‌ی باسمان كرد ته‌نها جیاكردنه‌وه‌یان بوو جگه‌ له‌ ته‌كنیك و گۆشه‌ و چه‌ندین وورده‌كاری تر كه‌ بۆیان به‌كاردێت ئه‌م بابه‌ته‌ له‌كتێبی تیشك زیاتر ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ده‌توانن بیخوێننه‌وه‌ - ئاماده‌ كردنی - Fareed Tahseen - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.