به‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ئامۆژگاریك بۆ ئه‌وانی دێنه‌ ناو بواره‌كه‌ ----------------------------------- 1 ـ هەوڵدە ستایلی خۆت دیار بێت. 2ـ کەمتر تیشک بخە سەر ماڕکەکانی کامێرا زیاتر هەوڵی فێر بوون بدە و باوەڕت بەخۆت هەبێت. 3 ـ زۆر سەیری وێنەی فۆتۆگرافەرەکانی تر بکە زیاتر ئەوانەی دەرەوەی وڵات ئەتوانی لە وێب سایتەکانی وەک 500px flicker ... سەیری کارەکانیان بکەی. 4 ـ ڵایت میتەر بەکاربێنن . 5 ـ گرینگی بە Golden Hour بدە . 6 ـ بۆ ئەوانەی سەرەتان پێوستە سەرەتا لەسەر Composition بخوێنن نەک تەکنیک چونکە فۆتۆگرافەرێک لە Composition شارەزا بێ ڕەنگە بە ئۆتۆ ش وێنەی باش بگرێ . 7 ـ سوود لە ڕوناکی سروشتی وەرگرە . 8 ـ زۆر گەشت و گەڕان بکە. 9 ـ فۆتۆگرافی بەوە نیە ڕۆژانە زۆرترین وێنە بگری ، بەڵکو ڕەنگە زۆرترین وێنە بگری تەنیا 1 وێنەی باشی تیابێ . 10 ـ زۆر کەم وێنە پۆست بکە ، چونکە هەر وێنەیەک پۆست بکەی ئەبێ باشتر بێ لە وێنەکانی ڕابردوو. ئەمانە بەشێکی گرینگ بوون بۆ زیاتر خوێندنەوە ئەتوانن سود لە کتێبێ ڕێبەری فۆتۆگرافی وەرگرن بە هیوایی سوود ئامادەکردنی Fareed Tahseen Shutter Art Group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.