وێنه‌ و ئامانج و پێكهاته‌كه‌ی ! به‌شی دو ------------------------------------ بواری فۆتۆگرافی جگه‌ له‌ ئامانج و تێڕوانینه‌ فیكریه‌كه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ پێی ئایدیای ڕێگه‌كان به‌ كاری دێنن . كه‌ ئه‌وه‌ش خاڵی گرینگی ئامانجی كاره‌كه‌یه‌ پێویسته‌ . زانستی كردای دروست بوونی یاخود پیكهاته‌ی وێنه‌ له‌ فۆتۆگرافیدا بزانرێ . Science Photograph - وێنه‌ له‌ زۆر كردار و هه‌نگاوه‌ی بیردۆزیه‌كان تێپه‌ریوه‌ تا به‌ ئیستا گه‌یشتووه‌ . وێنه‌ پێكهاته‌یه‌كه‌ له‌ روناكی . واته‌ وێنه‌ بریتیه‌ له‌ ڕوناكی - پێكهاته‌یه‌كی روناكیه‌ . كه‌ له‌ رێی كامێراوه‌ دروست ده‌بێت به‌ كردارێكی میكانیكی فیزیای كه‌ له‌ ناو كامێراكاندا سیستم كراوه‌ وێنه‌كه‌ی لیوه‌ دروست ده‌بێت . به‌ شێوه‌یه‌كی نمو‌نه‌یی هاوێنه‌یه‌ك (lens ) ڕاده‌هێندرێت كه‌ به‌رهه‌ڵستی پێچه‌وانه‌ی وه‌رده‌گرێ دیقه‌ت ئه‌خرێته‌ سه‌ر بابه‌ت كه‌ تیشك بخاته‌ سه‌ر شتێك له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێكخستنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كان و پێچه‌وانه‌كردنی ناو هاوێنه‌‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ئامێری هه‌ستیاری ڕووناكی وه‌رگره‌كه‌ی (light-sensitive) ناو كامێراكه‌ له‌ ئه‌نجامی كرداره‌كانی تیمی گشتی ناوه‌وه‌ی كامێراكه‌ ‌ له‌ لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ به‌ وردی ده‌خرێته‌ ڕوو. له‌گه‌ڵ ئامێری ڕووناكی وه‌رگره‌ (sensor) ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ كه‌ به‌ گوێره‌ی ڕێكخستنی فرمانه‌كانی ڕووناكییه‌كانیش شیوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بابه‌ته‌كان له‌ كامێره‌كه‌ تۆمار ده‌بێ و له‌ شاشه‌یه‌كی (monitor ) هه‌ستیارو ورد وێنه‌كه‌ ده‌بینرێن . ---------- چاوه‌رێی به‌شی سێیه‌م بن یان درێژه‌ی هه‌یه‌ زیاترلێره‌ ببینن هاوێنه‌ (lens) ئامێرێكی بیناییه‌ ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ و هێنه‌ره‌ (trans missive) دیقه‌ت ده‌خاته‌ سه‌ر بابه‌تێك كه‌ تیشكی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر گورزێكی خه‌فیف له‌ وێوه‌ریده‌گرێ و به‌ شێوه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆ ناوكامێرا له‌ ئه‌نجامی بكه‌ره‌كانی هاوێنه‌وه‌ (lens) تا ده‌گاته‌ سه‌ر ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌ی پێده‌بینی به‌رهه‌مهێنه‌رێكی داكردنی كاره‌بایه‌ له‌ هه‌موو پێكسڵێك .كه‌ دواتر چاره‌سه‌ری ئه‌لیكترۆنی ته‌واو ده‌بێ وه‌ داده‌كرێ (save) له‌ كارتێكی هه‌ڵگر (memory) مه‌له‌فێكی وێنه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ شاشه‌كه‌وه‌ پێشانده‌دری دواتر چاره‌سه‌ری دیكه‌شی بۆ ده‌كرێ پێش ئه‌وه‌ له‌ ئاكامی ئه‌نجامدانه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی گیراوه‌یه‌كی شیری (photography ) وێنه‌یه‌كی په‌نهانی نه‌بیندراوه‌ كه‌ دواتر به‌ ڕێگه‌ی كیمیایگه‌ری(chemically) ده‌رده‌كه‌وێ بۆ وێنه‌یه‌كی به‌رچاو پاشان وێنه‌كه‌ به‌ جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ كامێراكه‌ به‌ پێی ڕووناكی و جۆری وێنه‌گرتنه‌كه‌ ده‌یخاته‌ ڕوو . ---------------------------- سه‌رچاوه‌ - كتێبی تیشك - هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌ر ساماڵ تۆفیق
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.