ڕۆژانه‌ چی فێرده‌بیت ؟ به‌شی دوو هه‌موو كه‌سێك پێویسته‌ رۆژانه‌ شتیكی نوێ فێربێت یاخود هه‌نگاوی زیاتر بنێت و باشتر بێت . له‌ فۆتۆگرافیشدا زۆر پێویسته‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پیشتر بچی و ئاستی فكری و هونه‌ریت به‌رزتر بێت . ( چۆن ) ؟ له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ پێویسته‌ مه‌شقی خۆت بكه‌ی ڕۆژانه‌ و هه‌روه‌ها تا پێت ئه‌گرێ بگه‌ڕێی و فكری خۆت ڕابێنێ ئیستا بابه‌تێ گرینگتر هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو وینه‌گران ڕه‌چاوی بكه‌ن كه‌ له‌ ناو وینه‌گرانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ زۆر لێی بێ ئاگان و زۆریان هه‌ر بیریان لینه‌كردۆته‌وه‌ . له‌ كاتێكدا هه‌موو وینه‌گره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌و كاره‌یان كردوه‌ . به‌ڕێزان : بێننه‌ پیش چاوی خۆتان فكره‌ چۆن دروست ده‌بێت یان چۆن هه‌ست به‌ جوانی ئه‌كه‌ی پێویسته‌ رۆژانه‌ سه‌رنج بدرێته‌ وێنه‌ جیهانیه‌كان و كاره‌ گه‌وره‌كان كه‌ له‌ جیهاندا بڵاوبونه‌ته‌وه‌ . زۆرن فۆتۆگرافه‌ری بلیمه‌ت و سه‌رسورهێنه‌ر له‌ جیهاندا كاری زۆر ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕاكێشیان پیشكه‌ش كردوه‌ . رۆژانه‌ پێویسته‌ چاودێری ئه‌و كاره‌ ناوازانه‌ بكه‌ی به‌رده‌وام چاو بگێڕیته‌ سه‌ر ئه‌و وێنه ناوازانه‌ و تا چاوت پڕ ئه‌بێت له‌ جوانی . جوانی به‌ واتای بزانی جوانی له‌ كوێی وینه‌دایه‌ . چاوت پڕ بێت له‌ زانیاری و فكر و ته‌كنیك . به‌ ئه‌مجامدانی ئه‌م كاره‌ ڕۆژانه‌ به‌ هێزتر ده‌بی و فێر ده‌بی كه‌ فۆتۆگرافی چیه‌ خاڵه‌ گرینگه‌كانی ده‌بێ له‌ كوێیا ده‌ست پێبكات . به‌ داخه‌وه‌ لێره‌ زۆربه‌ی ته‌نها چاو له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن . هه‌ر هه‌مان فكره‌ی كۆن و كاری زۆر سه‌ره‌تاو بێ مانا دوباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ . ئه‌مه‌ هیچ له‌ تۆ به‌ دی ناكرێ به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ . هه‌ر ده‌بینین وێنه‌یه‌كی ساده‌ و بێ گرینگی بلاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچی تیا به‌ سه‌ر نیه‌ . به‌ ڕاستی ئه‌م شتانه‌ به‌ سه‌رچوو ده‌بێ فۆتۆ به‌ مانا فۆتۆگرافیه‌كه‌یه‌وه‌ فێر بی نه‌ك هه‌ر فۆتۆ به‌ ڕه‌ق و ته‌قی له‌ چوار چێوه‌ی فه‌یسبووك وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ . ته‌مه‌شای ویب سایته‌كانی تر بكه‌ن وه‌ك - 500PX- و - Flicker- و - Pexels - وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌یسبووك و ئینستاگرامیش له‌و جۆرانه‌ هه‌ن لێیانه‌وه‌ فێربن . بۆ هه‌ر ته‌مه‌شای یه‌كتری ئه‌كه‌ن . زیاتر كاره‌ ناوازه‌كان له‌و سایتانه‌ن بۆیه‌ باسی ده‌كه‌ین ---------------------------------- ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌مان داناوه‌ بیبینن كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزی جیهانیدان . هه‌روه‌ها ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی شوینه‌كه‌شی له‌ سه‌ریان نوسراوه‌ لێره‌ش لینگی چه‌ند فۆتۆگرافه‌رێكی به‌ ناوبانگ داده‌نێین ده‌توانن بیانكه‌نه‌وه‌ ڕۆژانه‌ بینه‌ریان بن سودی زۆر ده‌بێ بۆتان . Marc Adamus https://500px.com/maphoto Joel santos https://500px.com/joel_santos Rehahn hoian https://500px.com/rehahn_photography Lisa holloway https://500px.com/lisaholloway Max Rive https://500px.com/maxrivefotograaf Teklan https://www.instagram.com/teklan/ Jake Olson Studios https://www.facebook.com/jakeolsonstudios/ هیوادارین پر زانیاری و سودمه‌ن بن . چاوه‌ڕێی به‌شی سێی ئه‌م بابه‌ته‌ بن ئاماده‌كردنی . Samal Tofik Shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.