ڕۆژانه‌ چی فێرده‌بیت ؟ به‌شی سێیه‌م ----------------- وێنه‌ له‌ هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ چوار چێوه‌یه‌ك یان لاكێشه‌یه‌ك كه‌ شتێكی تێدا ده‌بینرێت \ - به‌ڵام وێنه‌ له‌ هونه‌ری وێنه‌گرتندا جیا له‌وه‌ی كه‌ وێنه‌یه‌كی ئاسایی بێت ده‌بێ هه‌بێت - واته‌ له‌ بواری فۆتۆگرافی له‌ سیستمی جیهانیدا ده‌بێ ئه‌وه‌ی بیبینێت هه‌ست بكات ئه‌مه‌ هونه‌رێكه‌و وێنه‌یه‌كی ئاسایی شتێكی تره‌ . كه‌ ئه‌ویش له‌ كوردستان گرینگیه‌كی پێویست به‌و تیۆریه‌ زانستیه‌ نادرێ و نه‌شونمای ده‌كه‌ن . ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی خولیایه‌كی قوڵی له‌ ناخیدا به‌ ڕوی بواره‌كه‌دا هه‌یه‌ .به‌ڵام خاڵی لاواز بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می له‌ فێربوونی بنه‌ما زانستیه‌كانی . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ كاتێكی تردا زانیاریه‌كی دروست ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌ . ------------------------------------------ باسه‌كه‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گرینگیه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ بیستمان هه‌نگاوه‌كانی بزانین . له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و باسه‌ ئه‌وه‌مان باس كرد كه‌ پێویسته‌ زۆر بگه‌ڕێی كامێرا به‌ هه‌موو سوچیكدا بگێڕێ تا چاو ڕابێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی دارشتنێكی به‌هێز به‌ وێنه‌دا - ئیستاش هه‌مان ڕێگایه‌ به‌ڵام به‌ تێگه‌یشتنیكی تر . ( بۆچونێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ پیویسته‌ سه‌ره‌تاكان ڕه‌سمی دارو به‌رد بگرن هه‌رچی ببینین ڕه‌سمی بگرن ) . به‌ڵام من ده‌لیم ئه‌وه‌ ڕێگای گوێره‌وه‌ری و به‌ره‌و كزبوونی زه‌ین و سه‌ره‌نجه‌ - چونكه‌ وا ده‌كات بیر و سه‌رنجت خاو بێت ته‌نها پشت به‌وه‌ ببه‌ستیت بڵێی له‌ كۆی ئه‌و هه‌موو ڕه‌سمانه‌ شتێك هه‌ر ده‌رده‌چێت له‌ ئه‌نجامدا شتێكی وه‌های لێده‌رناچێت چونكه‌ فێرنه‌بووی . هیچ پیویست ناكان كۆمه‌لی وێنه‌ی زۆر و بێ مانا بگری - ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و پێویست ناكات . بۆیه‌ ده‌لێین زۆر بگه‌ڕێن و سه‌رنج بدرێته‌ دیمه‌ن و گۆشه‌ی جیاواز تا فكر و تێڕوانینه‌كان خێرا و به‌ هێز بن - له‌ زانیستی ده‌رووناسیه‌وه‌ ده‌ركی بێكراوه‌ و دۆزراوه‌ته‌وه‌ شتێك نیه‌ هه‌روا بگوترێت - بۆیه‌ تا له‌ هه‌ر شتێك دڵنیا نه‌بووی وێنه‌ی مه‌گره‌ ( ده‌بێ به‌ دوای دیمه‌نه‌كان بگه‌ڕێی تا بیدۆزیته‌وه‌ - نه‌ك كوێرانه‌ وێنه‌یه‌كی زۆر بگری دواتر بڕوانی بزانی چی لیده‌رچووه‌ . حه‌تمه‌ن ئه‌وه‌ هیچی لێده‌رناچێت ) - هیوارین هه‌میشه‌ سود مه‌ند بن ته‌نها ئامانجی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یزانین خه‌لكی تریش بیزانێت - ئاماده‌كردنی . Samal Tofik Photography Shutter Art . Group - Idea
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.