Marc Adamus - فۆتۆگرافه‌ری نهێنیه‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وی كێ ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ ده‌ناسێت ؟ - بڕگه‌ی ناسین ماڕك ئه‌دامس . ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ فۆتۆگرافه‌ره‌ گه‌وره‌كانی جیهان و خاوه‌نی چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رنڕاكێش و سه‌رسورهێنه‌ره‌ كه‌ كه‌سانێكی زۆر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ كاره‌كانی سه‌رسامن و خاوه‌نی بینه‌رێكی زۆره‌ . نهێنی ماڕك له‌وه‌دایه‌ كه‌ شوێنێك ئه‌دۆزێته‌وه‌ كه‌ پێشتر هه‌رگیز نه‌بینراوه‌ یاخود شێوازێكی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌ كاردێنێت . كاره‌كانی بریتیه‌ له‌ دیمه‌نه‌ سروشتیه‌كان واته‌ . ته‌نیا له‌ بواری لاندسكه‌یپ وێنه‌ ده‌گرێت . ماڕك خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایه‌ و له‌ ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژی . نزیكه‌ی هه‌موو جیهانیش گه‌ڕاوه‌ بۆ مه‌به‌ستی فۆتۆگرافی چه‌ندین شوینی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌ی گرتووه‌ كه‌ پیش ئه‌و نه‌بینراوه‌ . زانیاری له‌ باره‌ی ژیانیه‌وه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ هه‌رگیز ده‌ریش ناكه‌وێت - ته‌نها له‌ ڕێی وێنه‌كانیه‌وه‌ به‌ ناوبانگ بووه‌ ماڕك ئه‌دامس كاره‌كانی له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌ ته‌كنیكی جۆراوجۆر به‌كاردێنێت ئه‌سته‌مه‌ ركابه‌ری بكرێت . كاره‌كانی نزیكه له‌ كاری وێنه‌گری جیهانی ماكس ریف كه‌ پیشتر باسی ئه‌ویشمان كرد و ئه‌وه‌شمان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوو تاكه‌ ڕكابه‌ری ئه‌و بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هاوڕێشیتی . ئه‌ویش ماڕك ئه‌دامس ه‌ ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ تا ئیستا كه‌سیش نازانی به‌ چ ماركه‌یه‌كی كامێرا وێنه‌ ده‌گرێت . له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا وێنه‌كانی چه‌ندین كۆمپانیای به‌ناوبانگ وێنه‌كانی لێكڕیوه‌ به‌كاری هێناون وه‌ك - Apple و HP و Toshiba و Blackberry و National Geographic- هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌زگاو رێكخراو جیۆلۆجی و جوگرافی و كاریان پێی بووه‌ بۆ دراسه‌ و ڵێكۆلینه‌وه‌ . ماڕك خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی و براوه‌ی جیاجیایه‌ . كه‌ ژماردنیان زۆره‌ بۆیه‌ ناتوانین به‌ ژماره‌ دایانبنێین . له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌گرێكی بلیمه‌ته‌ چالاكوانێكی شاره‌زای شاخه‌وانیه‌ بۆزیاتر بینینی كاره‌كانی له‌ ئینستاگڕام ده‌توانن بینه‌ری وێنه‌كانی بن له‌م لینگه‌ https://www.instagram.com/marcadamus/ - ئاماده‌كردنی . samal tofik - shutter art . group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.