Photographic accessories and lenses
- به‌شی یه‌ك
زۆربه‌ی فۆتۆگرافه‌ران و ئه‌وانی ئاره‌زووی بواره‌كه ده‌كه‌ن . ئاواتی سه‌ره‌كیان ئه‌وه‌یه زۆرترین لێنزیان هه‌بێت و پیویستیان پی بێت و نه‌بێت به‌ڵام زۆریان پیخۆشه كه هه‌موو پێداویستیه‌كانی كامێرا‌و فۆتۆگرافی به گشتی هه‌یانبێت !
باسی ئیمه لێنزه
كێشه نیه چه‌ند لێنزت ده‌وێ و یاخود له چ به‌شێك وینه ده‌گری . به‌ڵام هه‌بوونی لینز به تایبه‌ت لێنزه گه‌وره‌كان و لێنزه هه‌ستیاره‌كان . بۆ كه‌سانی تایبه‌تمه‌نده . چونكه ده‌بێ له شوێنی باش هه‌لبگیرێن هه‌ر لێنزێك له‌وانه له‌وناویدا كۆمه‌لێك شوشه‌ی تایبه‌ت به وه‌رگری ڕوناكی به شیوه‌ی گروپ سیستم كراوه . ئه‌و لێنزانه نابێ جوله جولی زۆری پیبكرێت یان به‌ربێته‌وه چونكه جوڵه‌جوڵی زۆر زیان به‌و شوشانه‌ی ناوی ده‌گه‌یه‌نی ده‌بیته هۆی شیواندنی وینه . له كاتی وێنه‌گرتندا - جگه له ڕتو به‌ت و گۆاركاری كه‌ش و هه‌وا كه ئه‌وه بابه‌تێكی تره به شیوه‌یه‌كی تر ده‌پارێزرێت
لێنز شوینی جێگیری ده‌وێت هه‌ڵبگیرێت تا پارێزراو بێت . لیره زۆربه‌ی وێنه‌گران لێزی ڕۆژی چه‌ندان جار به‌رده‌بێته‌وه و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری پیده‌كرێ ده‌شلێت بۆچی وینه‌كان وه‌ك پێویست روون نیه یان شاڕپنیه . هه‌میشه لینزی به‌كارهاتوو به تایبه‌ت له كوردستان جیاوازی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ لێنزی نوێ .
ئه‌م بابه‌ته زۆر گرینگه ده‌بێ هه‌مووان ئاگاداری بن . له ماڵه‌وه شوینێكی باش بۆ لێنزه‌كانت دیاری بكه له جانتاكه‌شت به هه‌مان شێوه هه‌روه‌ها له ناو ئۆتۆمبیلیش نابێ له شوێنێكی ڕه‌ق دایبنێی كه به توندی بیجولێنێ
لێنزێكی نوێ بكڕه . له سه‌ره‌تاوه بیپارێزه . ده‌بینی هیچ كاتێ كیشه‌ت بۆدروستن ناكات .
فۆتۆگرافه‌ری تایبه‌ت و به‌هره‌مه‌ند یه‌كێ له نیشانه‌كانی ئاگاداری ووردی كه‌ل و په‌له‌كانێتی - ئیهمالی و شرو پری نیشانه‌ی نه‌زانیه .
ئاماده‌كردنی . Samal Tofik
-
shutter art .
