نوسین و لۆگۆ له فۆتۆگرافیدا -
به‌شی 2
له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێ ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌ساسیمان دا كه ناو و لۆگۆ پیویسته چۆن بێت له وینه‌ی فۆتۆگرافیدا - ئه‌وه‌ی نه‌یبینیبوو ئه‌توانێ چه‌ند پۆستێك بگه‌ڕێته‌وه ده‌یبینێت .
ئه‌م جاره‌یان مانای لۆگۆ و سه‌نگی وێنه ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی بینه‌ران و ئازیزان .
به‌ڕێزان - له نێو وێنه‌گرانی سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و به گشتیه‌كه‌ی وه‌ك مانا گشتیه‌كه‌ی . كه لۆگۆ داده‌نێین به مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌وه هه‌موو توانای ئه‌و وێنه‌گره‌یه له‌و وێنه‌یه‌دا به كاری هێناوه واته له‌وه باشتری نیه . بۆیه له نێۆ وێنه‌گرانی جیهانی و وێنه‌گره پێشكه‌وتوه‌كان ئه‌وه به كار ناهێنن و هیچ كات له وێنه‌كانیاندا لۆگۆ و ناوی خۆیان دانانێن .یاخود زۆر به كه‌می دایده‌نێن . چونكه وای نیشانده‌ده‌ن كه له‌وه باشتر ده‌زانن . له زانستی ده‌رونیشه‌وه . دانانی ناو و لۆگۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت . كه ئه‌و كه‌سه ته‌واو قه‌ناعه‌تی به‌و كاره‌ی خۆی هه‌یه و له كاره‌كه‌شی ڕازیه
- هه‌روه‌ها خالێكی گرینگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه . وێنه‌ی نایاب و پێشكه‌وتوو . به واتایه‌كی تر بڵێین هوێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ره گه‌وره‌كان كه‌س ناتوانێ بۆ خۆی بیبات . چونكه له ئاستی كه‌سانی ئاسایی‌دا نیه . ئه‌گه‌ر كه‌سێكی سه‌ره‌تاییش بیبات خۆشی ئه‌وه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر بلێت هی منه كه‌س باوه‌ری پێناكات . فۆتۆگرافه‌ره گه‌وره‌كانیش وێنه‌ی یه‌كتری نابه‌ن . كه‌واته ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ده‌زگا و تیڤی و میدیا و ئاژانسه‌كان به بێ پرس بیبه‌ن . بڵاوی كه‌نه‌وه .ئه‌ویش هه‌ر ده‌ناسرێته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی كێیه - چونكه شیواز و تایبه‌تمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ری پیشكه‌وتوو ده‌ناسرێته‌وه . بۆیه فۆتۆگرافه‌رانی جیهانی هه‌رگیز ناترسین وێنه‌كانیان ببه‌ن
-
نوسینی . Samal Tofik
-
shutter art
