Joel Santos - فۆتۆگرافه‌ری نیشانده‌ری مرۆڤایه‌تی به‌ جیهان كێ ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ ده‌ناسێت ؟ - بڕگه‌ی ناسین ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ چه‌ند نازناوێكی هه‌یه‌ وه‌ك - دۆزیره‌وه‌ی كلتوره‌كان ، نیشانه‌ی مرۆڤایه‌تی . گه‌شته‌وانی زه‌وی . هه‌روه‌ها باڵویزی كانون - مه‌به‌س كۆمپانیای كانون . به‌و پێیه‌ی شاره‌زاییه‌كی لێهاتووه‌ . كامێرای كانونیش به‌ كار دێنێت بینه‌ری زۆریشی هه‌یه‌ .كۆمپانیای كانون كردویه‌تی به‌ سینبولی كامێراكانی و هه‌ندێ مۆدێله‌كانی به‌و ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش . كه‌ كۆمپانیای كانون زۆر به‌ ده‌گمه‌ن . له‌ گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ی كامێراكانی ئه‌و كاره‌ ده‌كات . --------------------------- جۆڵ سانتۆس : له‌ سالی 1978 له‌ شاری ( ڵیسبن ) ی پایته‌غتی بۆرتوگال له‌ دایك بووه‌ . دواتر خوێندنی ته‌واو كردوه‌ له‌ به‌شی بازرگانی و به‌ڕێوه‌بردنی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ماسته‌ری لێی به‌ ده‌ست هێناوه‌ و له‌و وڵاتانه‌ ئه‌و به‌شه‌ هه‌یه‌ هه‌روه‌ها پله‌ی شه‌ره‌فی له‌و بواره‌ پیی به‌خشراوه‌ . دوای ئه‌وه‌ له‌و ساڵانه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ هونه‌ری فۆتۆگرافی خێرا پیشكه‌وتووه‌ و گه‌یشتوه‌ به‌ پله‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ له‌ زانستی فۆتۆگرافی --------------------------- وێنه‌كانی زوو كه‌وتنه‌ به‌ر دیدی خه‌ڵكی له‌ هه‌موو جیهان بلاو بونه‌وه‌ له‌ گۆڤار و مالپه‌ره‌كان و كۆمپانیاو ده‌زگاكان . وه‌ زیاتر له‌ 30 ووتاری جیهانی پیشكه‌ش كردوه‌ .چه‌ندین پیشانگای ماوه‌ی دور له‌ یه‌كتری به‌ ئاستێكی پیشكه‌وتوو كردۆته‌وه‌ به‌ ته‌نها و به‌ هاوبه‌شیش . هه‌روه‌ها یه‌كێه‌ له‌و 20 فۆتۆگرافه‌ره‌ جیهانیه‌ له‌ بواری پۆرتره‌یت كه‌ . باشترینن له‌ سه‌رئاستی جیهان . چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌ جیهانن واته‌ باشترینه‌كانی ئاستی جیهانین . بۆ نمونه‌ دو دانه‌ له‌و وێنانه‌ له‌ خواره‌وه‌ داماناوه‌ . زۆربه‌ی مۆدێله‌كانی كانونی هه‌بووه‌ و به‌كاری هێناون . له‌ ئیستادا دو كامێرا به‌ كار دێنێت هه‌ردو مۆدێلی - eos R - eos 5DS R- --------------------------- هه‌روه‌ها چه‌ندین كتێبی به‌ نرخی له‌ بواری فۆتۆگرافیدا نوسیوه‌ . وه‌ك (Photography: Light, Exposure, Composition, Equipment and Tips for Taking Photographs in Portugal) هه‌روه‌ها كتێبی . هند . ڕه‌نگ و ڕوناكی له‌ ساڵانی 2007 تا 2010 به‌ریوه‌به‌ری لیژنه‌ی - O Mundo da Fotografia Digital".- فۆتۆگرافی بووه‌ وه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی نیشتیمانی و نێۆده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ یه‌كه‌م خه‌ڵات له‌ 2006 وه‌ریگرتووه‌ . دواتر له‌ 2007 خه‌ڵاتی باشترین وینه‌گری وه‌رگرتووه‌ . دواتر دوا به‌ دوای یه‌ك چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی به‌ ده‌ست هیناوه‌ له‌ رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان و ده‌زگا جیهانیه‌كان وه‌ك - Prémio Fotojornalismo Visão / BES - 2009 Wild Places ( Nature / Color ، 2007) ، - PSA - FIAP- - Canon وه‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان گه‌ڕاوه‌ . وه‌ك هند . مه‌نعۆلیا . ئه‌مریكا . به‌ڕازیل . و ووڵاتانی ئه‌وڕوپا به‌ گشتی . و ئه‌فریقیا . كازاكستان و ڕوسیا و . . .هتد وه‌ ساڵانێك به‌رێوه‌به‌ی لیژنه‌ی فۆتۆگرافی بوو له‌ چه‌ند كه‌ناڵێك وه‌ك (RTP و SIC و TVI) - له‌ ئیستا له‌ بواری كامێرا و تاقیكردنه‌وه‌ی كار ده‌كات و هه‌روه‌ا به‌رده‌وامه‌ له‌ بواری فۆتۆگرافی . ----------------------- ئاماده‌كردنی - samal tofik - shutter art
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.