ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن و میدیاكان به هه‌مووانه‌وه
كارێكی ئاساییه كه له هه‌موو جیهان جۆره‌ها میدیای ئازاد هه‌ن و سود و خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌و بواره‌ی خۆیان . وه ئه‌ركێكی پێویسته وه‌ك و به‌هره‌مه‌ندان به كاری خۆیان هه‌ستن . ئێمه‌ش وه‌ك و میدیایه‌كی ئازاد له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گروپێكین به‌ڵام كاری ئێمه میدیایه و كاری خۆمان ده‌كه‌ین . چونكه پێمان وایه له ڕێی میدیاوه واته ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه . باشترین وه‌سیله‌یه كه سود به هه‌موو لایك بگه‌یه‌نێت .
به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه :
مافی خاوه‌ندارێتی - Copy right- لاوازه و بگره مه‌ترسیداریشه . هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌نده گوێمان پێنه‌ده‌دا كه چه‌ندین جار به‌رهه‌م و بڵاوكراوه‌كانمان ده‌بردرا . ئاماژه به خاوه‌نه‌كه‌ی ناكرێ . ئه‌و دیارده‌یه زۆر ڕویدا . ئه‌وه‌ش جۆرێكه له دزی
ئه‌وانه هه‌مووی لێگه‌ڕێ -
ئه‌وه‌ی كه زۆر له‌وه ناشیرین تره له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه مه‌ترسیداره بردنی بیرۆكه‌یه . كه‌سانێكی بێ به‌ها و بێ مسته‌واو به‌تاڵ و پوكاو . خۆیان هیچیان پێنیه بێ ئیش و بێ فكر - به‌رده‌وام چاودێری كه‌سانی تر و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن كه بیرۆكه‌كانیان به‌رن و بۆ خۆیان شتی لێ دروست بكه‌ن . ئه‌وه‌یش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه خۆشیان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه خۆیان هیچیان پێ نیه . جا بۆیه ده‌ڵێین هه‌موو له‌یه‌ك ئاگه‌دار بن ئه‌وه له ئیستادا زۆر به‌ربڵاو بووه ئاگه‌داری خۆتان بن . چونكه ئێمه به دوا داچونمان بۆی كردوه زۆر شتمان زانی . ئه‌ركی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیداره‌كانه كار له سه‌ر ئه‌و دیارده دواكه‌وتوویانه بكرێت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه . له كۆی ئه‌و ماوه‌یه زیاتر ئه‌و دیارده‌یه له میدیا و رێكخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌وانی كه قسه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن ده‌بینرێت . بۆ نمونه له‌و ماوه‌یه ڕابردو چه‌ندین بیرۆكه‌ی ئێمه‌یان برد و كاریان له سه‌ری كرد وه‌ك - بیرۆكه‌ی ( كه‌له‌پور ) چه‌ند كه‌سانێك به ناوی گروپ فكره‌كه‌یان له ئیمه وه‌رگرد . یان وێنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز . رێكخراوێك به بێ شه‌رمانه بیرۆكه‌كه‌یان برد یان هه‌واڵی هونه‌ر به هه‌مان شێوه و چه‌ندینی تر . ئه‌و جۆره كه‌سانه . كه‌سانی دۆڕاو و ناشیرینی كۆمه‌ڵگان . زیاتر كۆمه‌ڵگا ناشیرین ده‌كه‌ن و به‌ره‌و دواوه‌ی ده‌به‌ن . چونكه داهێنانیان نیه كه شتی تازه بكه‌ن . ئاگادارین به هۆی نه‌خوێنده‌واریوه به ناو سه‌رۆكی میدیا و ڕێكخراو ماڵپه‌ڕ ته‌نانه‌ت وشه‌ش نازانن ده‌روورن له خه‌ڵكی تره‌وه ده‌یبیستن و ده‌یڵێنه‌وه - زۆر ئاساییه چاودێری كه‌سانی پیشكه‌وتوو و لایه‌نی پیشكه‌وتوو بكرێ بۆ مه‌به‌ستی فێربوون و خۆ به‌ره‌و پیش بردن و هه‌روه‌ها فكره‌ش وه‌رگری وه‌ك كارێكی نوێ - نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات بچی هه‌مان ئه‌و كاره بكه‌ی چونكه تازه ئه‌وه موڵكی ئه‌وه - بۆ ناچی لێیه‌وه فێربی كارێكی تازه بكه‌ی خۆت بنوێنی و تایبه‌ت به‌خۆت بیت - ئیمه به پێویستی ده‌زانین كه حكومه‌ت چاودێری ئه‌و دیاردانه بكات و به ئه‌ركی خۆی بزانێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن ڕیگریان لیبكرێ و سزا بدرێت و هه‌روه‌ها دابخرێن ماده‌م سودیان نیه .
ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن
shutter art team
