Logo and Photography - نوسین و لۆگۆ له‌ فۆتۆگرافیدا - به‌شی یه‌ك له‌ سه‌ر داوای به‌ڕێزان ئه‌م بابه‌ته‌ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناو و لۆگۆ له‌ وێنه‌دا چۆنه‌ به‌ڕێزان : وێنه‌ ئه‌گه‌ر بێیته‌ سه‌ر باری ڕاستی وا جوانه‌ هه‌ر خۆی و بێ زیاد و كه‌م بێت . یانی ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر هێماو نیشانه‌و ناو ئه‌و بابه‌تانه‌ تا ڕاده‌یه‌ك له‌ گرینگی وێنه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ بواری فۆتۆگرافیدا . واته‌ وا باشتره‌ هیچ له‌ سه‌ری نه‌نوسرێت - به‌ بێ نرخیه‌وه‌ سه‌یری فۆتۆگرافی مه‌كه‌ هه‌روه‌ها به‌و ساده‌ییه‌شه‌وه‌ لێی مه‌ڕوانه‌ وه‌ك له‌ كوردستاندا ته‌مه‌شای ده‌كه‌ن . ( ته‌مه‌شای جیهان بكه‌ن بۆ خۆتان بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ لۆگۆ پێویسته‌ بۆ فۆتۆگرافی یاخود نا ) - به‌ر له‌وه‌ ئه‌م قه‌وسه‌ ڕونبكه‌ینه‌وه‌ . باسی چۆنێتی لۆگۆ بكه‌ین - له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن خاڵێكی زێڕین هه‌یه‌ كه‌ بوه‌ته‌ ناوه‌ڕۆكی وێنه‌ . به‌و هۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ته‌وێ ناوی خۆتی له‌ سه‌ر بنوسی یان لۆگۆ . وا مه‌كه‌ نوسینه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت وێنه‌كه‌ بشێوێنێ وه‌ك ده‌بینین هه‌ندێ له‌ كامێرا به‌ ده‌سته‌وه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌ گه‌وره‌یی ناوی خۆیانی لێده‌نوسن كه‌ به‌ ته‌واوی وێنه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه‌ له‌ كاتێكا وێنه‌كه‌ش وێنه‌یه‌كی ساده‌یه‌و هیچی تر . پێویسته‌ فۆتۆگرافه‌ر ئه‌گه‌ر ناوی خۆی لێده‌نوسێ به‌ بچوكی و به‌ ڕه‌نگێكی كاڵ له‌ سوچێكی وێنه‌كه‌ لای ڕاست یان چه‌پ بنوسێ یان له‌ ناوه‌ڕاستیش بێت هه‌ر ده‌بێت . به‌ڵام به‌ جۆرێك بێت كه‌ مات بێت واته‌ بارز نه‌بێت كه‌ كار بكاته‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ هیچ پێویست ناكات گه‌وره‌ بێت چه‌نكه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ و زه‌ق بێت چاو مه‌ژغول ده‌كاو نایه‌ڵێ جوانی یاخود گرینگی وێنه‌كه‌ هه‌ستی پێبكرێت . وه‌ ده‌بێ به‌ فۆندێكی جوان سه‌رده‌میانه‌ و وورد بنوسرێ ئه‌وه‌ له‌ وێنه‌ی فۆتۆگرافی و ته‌نانه‌ت به‌رگ و كتێب و هه‌ر بابه‌تێكی فۆتۆگرافی به‌و شێوه‌یه‌یه‌ هه‌روه‌ها كه‌ڤه‌ری فیلمیش. بڕواننه‌ ئه‌م وێنانه‌ . كه‌ كتری وێنه‌گری به‌ ئه‌زموونه‌ بزانن لۆگۆی خۆیان چۆن لێداوه‌ . ئاماده‌ كردنی . Samal Tofik shutter art media group
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.