ئایکۆنی M چیە ؟ ئایکۆنی مانوێڵ یەکەم هەنگاوە بۆ بەرەو بوون بە فۆتۆگرافەر بۆچی ؟ چونکە کە تۆ بە ئۆتۆ وێنەت گرت واتا جیاوازیت نیە لەگەڵ خەڵکی ئاسایی ☺️ Exposure مەودایی ڕوناکی تۆ پێوستە کۆنتڕۆڵی ڕوناکی بکەیت بەم ئامرازانە 1 Shutter Speed خێرایی داخەر ، کاتی خایەنراوی گرتنی وێنەکەیە ،کاری ئەمە کۆنتڕۆڵ کردنی جوڵەو ڕوناکیە ، بە جۆری لە 30 چرکە دەست پێ دەکات تاکو8000 /1 یاخود لە هەندێ کامێرا تا 1/4000 ە لێرەدا بە پێی جوڵە و شوێنەکە بەکاری دێنین بۆ نمونە ڕۆشتنی ئاسایی مرۆڤ 1/200 تا 1/320 ئەتوانرێت کۆنتڕۆڵی جۆڵە بکرێت ، چەن شەتەر سپید کەمتر بکەین ئەوەندە وێنەکە ڕوناک دەبێت چونکە کە شەتەر کەم بێت بەخاوی شەتەر دەکرێتەوەو دادەخرێت بەمەش ڕوناکی زیاتر دێتە ناو سینسۆری کامێرا ، لە هەندێ کاتدا پێوستە بەرزی بکەینەوە بۆ 1/1600 یان زیاتر بۆ نمونە جوڵەی یاریزان یان باڵندەکان یان هەر شتێ بێت کە جوڵەی خێرا بێت. 2 Aparture ژمارەی فەتحەی لێنس ئەم بەشە پەیوەندی بە ژمارەی لێنسی فەتحە دا هەیە ، لەسەر هەموو لێنسێک ژمارەی فەتحە نوسراوە 2.8 یان 3.5 باشە ئەمە چیە؟ ئەمە ژمارەی فەتحەکەیە وە ئەتوانن زیاد و کەمی بکەین ، باشە کاریگەری چیە ؟ لێرە چەن ژمارەی فەتحە کەم بکەین روناکی زیاد دەبێت چونکە کونی فەتحە دەکرێتەوە ، بە پێچەوانەوە چەن ژمارەی فەتحە زیاد بکەین کونی فەتحە بچوکتر دەبێتەوە کەمتر ڕوناکی دێتە ناو ژوری کامێرا بەمەش depth of field زیاد دەبێت واتا هەموو بابەتی ناو وێنەکە فۆکس دەبێت ، depth of field ئەگەر به خێرایی باسی بکەین واتا قوڵایی مەیدان لێردا فۆکس بەندە لەسەر ژمارەی فەتحە چەن کەمی بکەین قوڵایی مەیدان کەم دەبێتەوە وە چەن زیادی کەین قوڵایی مەیدان زیاد دەکات. ISO هەستەوەرەی ڕوناکی و پێوانەی ڕوناکیە هەمان کار دەکات بەڵام بە شێوەیی جیاواز بەوەی کە ڕوناکی سروشتی شوێنەکە ناهێنێتە ناو کامێرا بەڵکو لە سینسۆرەوە زیاد ئەکا ، سود و زیانی هەیە بەوەی ئەگەر بێت و زیاد لە پێوست بەکاری بێنین ئەوا Nois لەناو وێنەکە دروست دەبێت ، ڕێژەکەی و تواناکەی لە کامێرایەک بۆ کامێرایەکی تر دەگۆڕێت لە هەندێ کامێرا لە 100 تا 25600 یان کەمتر یان زیاتر -
shutter art
shutter art

شه‌ته‌ر ئارت | ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به‌كاری هونه‌ری و فۆتۆگرافی به‌شێوازی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.